له ماوه‌ى 21-23/5/2015 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى له ناوچه‌ى ناوه‌ڕاست‌و باكوورى ئه‌فریقیا كرد كه له شانشینى ئوردن سازكرا‌و ماوه‌ى سێ رۆژى خایاند‌و تیایدا زیاتر له 800 كه‌سایه‌تى سیاسى‌و خاوه‌ن بڕیار‌و خاوه‌نكار له زیاتر له 50 ووڵات به‌شداربوون.
له میانه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى له گفتوگۆیه‌كى فراوان كرد له‌ژێر ناونیشانى (په‌ره‌پێدانى ژێرخان) و ئاماژه‌ى كرد كه هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كى په‌ره‌پێدان سه‌ره‌تا له ژێرخانه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و باسى له به‌ره‌وپێشچوونى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان كرد له زۆر بواردا له ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كه‌مدا ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یڕه‌وى ده‌كات كه بایه‌خێكى زۆر به بونیاتنانى ژێرخانێكى پته‌و ده‌دات. له‌لایه‌كى تره‌وه د. على سندى به‌شدارى كرد له پانێلێكى تایبه‌ت به به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى قه‌یرانى په‌نابه‌رانى سورى له‌گه‌ڵ چوار كه‌سایه‌تى تر‌ى جیهانى كه بریتى بوون له (عیماد فه‌خورى، وه‌زیرى پلاندانان‌و هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى ئوردنى، و گۆردن بڕاون، نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بوارى په‌روه‌رده‌ى جیهانى‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا، و ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رز، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران (UNHCR)، و ئالین ڤیدیمان، به‌رپرسى رێكخراوى ئێركسۆنى سویدى، و به ئاماده‌بوونى زیاتر له 200 كه‌سایه‌تى له ناوچه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه راسته‌وخۆ په‌خش كرا. وه‌زیرى پلاندانان كاریگه‌رى هاتنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى خسته‌ڕوو له بواره‌كانى ئابوورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى‌و هتد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكاگانى تیایاندا ده‌ژین، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى به رووى ئه‌م ئاوارانه كرده‌وه و رێگرى له روودانى قه‌یرانێكى مرۆیى كرد. له هه‌مان كاتدا جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته هاوكارى زیاتریان پێشكه‌ش بكرێت به‌تایبه‌تى له بوارى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران ستایشى رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه به‌و په‌ڕى تواناى هاوكارى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى‌و به‌رپرس له ووڵاتانى جیاجیا ئه‌نجامدا.