ئه‌مڕۆ 1-3-2012، دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى له‌گه‌ل لێژنه‌ى پۆلینكردنى كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ران له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا.
مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌ش هه‌مواركردنى نیزامى ژماره (1) سالى (2007) بوو كه تایبه‌ته به تۆمار‌و پۆلینكردنو دیاریكردنى پله‌ى كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ران له هه‌رێمى كوردستان. له سه‌ره‌تادا، ئه‌ندامانى لێژنه‌كه گۆڕانكارىو هه‌مواركردنى چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كیان خسته‌ڕوو، دواتر وه‌زیرى پلاندانان راو سه‌رنجى خۆى سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ربڕى.
شایانى باسه مه‌به‌ست له‌م هه‌مواركردنه پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى زیاتر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتینه له پڕۆسه‌ى پۆلینكردنى كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ران، كه ئێستا ژماره‌ى كۆمپانیاكان له هه‌رێمى كورستان رووى له زیادبوونه به‌هۆى ئه‌و پهرهپێدانهى كه له سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌خۆوه‌ى بینیوه.