ئەمڕۆ ١٧/١/٢٠١١ بەێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی بوڵگاری کە پێکهاتبوو لە نوێنەرێکی فەرمی حکومەت و چەند بازرگانێکی بوڵگاری.
شاندەکە باسیان لە گرنگی ئەو پێشکەوتن و پەرەپێدانە کرد کە هەرێمی کورستان ئەزموونی دەکات، کە بۆتە هاندەر بۆ وڵاتانی ئەوروپی بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتی دپلۆماسی و بازرگانی خۆیان لە هەرێمی کورستان. حکومەتی بوڵگاریا بەنیازە بەم زوانە نووسنیگەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، هەروەها بازرگانە بوڵگارییەکان دەخوازن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی کەرتی کارەبا کە بوڵگاریا ئەزموونێکی باشی هەیە لە دابینکردنی کارەبا بۆ وڵاتانی دەرەوە وەک تورکیا و سوریا.
وەزیری پلاندانان ئامادەبوونی زیاتری کۆمپانیا ئەوروپییەکانی بە ئاماژەیەکی باش لەقەڵمدا کە دواجار بەشدارییەکی چالاک دەکەن لە هاوکارییکردنی پرۆسەی بونیاتنانەوە و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. هەروەها ئامادەباشی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست لەهەموو بوارەکاندا.