ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان: به‌شدار به‌ له‌گه‌ڵماندا !

 

 

هه‌لێك به‌ ده‌ست بێنه‌ بۆ كار كردن له‌گه‌ڵ تیمێكی فره‌كه‌لتور بۆ به‌ ده‌ست هێنانی شاره‌زایی نوێ ! حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگای وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌، پشتگیری گه‌نجانی ناوخۆی ووڵات ده‌كات بۆ به‌سه‌ربردنی یه‌ك ساڵ وه‌ك خۆبه‌خش له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه‌ هاوكاریكردن بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك له‌ كوردستان.

كاندیدان پێویسته‌ به‌ ته‌واوی پابه‌ندبن به‌ یاسای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی كوردستان.هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌سه‌ر كاندیدان نوێنه‌رایه‌تی گه‌نجانی هه‌رێمه‌كه‌ بكه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 22 بۆ 29 ساڵدا بێت.

 

هاوبه‌شی له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵه‌كانیان یه‌كخستووه‌ بۆ دابینكردنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردنی كاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگاكانیاندا، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چالاكانه‌ به‌شداربن له‌ زانینی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و دیدگای 2020. ئێمه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كه‌ین بۆ پشتگیریان بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ناوازه‌یه‌ بۆ گه‌نجان.

ئه‌گه‌ر تۆ مامۆستایت ، ئه‌ندازیاریت ، ژمێریاریت یاخوود تازه‌ خوێندنی زانكۆت ته‌واوكردووه‌ ، سوود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگره‌ و وه‌ره‌ پاڵ زیاتر له‌ 7000خۆبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ زیاتر له‌ 60 ووڵات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كه‌ هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بگوزه‌رێنن.

تكایه‌ دڵنیا به‌ له‌وه‌ی كه‌ مه‌رجه‌كانت تێدایه‌ پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بكه‌یت، وه‌ فۆرمی پرسیاری شایسته‌یی پڕبكه‌ره‌وه‌ له‌ كاتى چا‌وپێكه‌وتندا.

 

ده‌بێت كاندیدان ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدا بێت :

  • ته‌مه‌نی له‌ نێوان22 بۆ 29 ساڵدا بێت له‌ كاتی پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌.
  • خوێندن : به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌ڵگری پله‌ی به‌كالۆریۆس بێت له‌كاتی پێشكه‌ش كردن بۆئه‌م ده‌رفه‌ته‌.
  • زمانه‌كان : شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له‌ زمانی ئینگلیزی و كوردی.
  • ڕه‌گه‌ز نامه‌: ده‌بێت خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
  • شاره‌زای هه‌بێت له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ به‌ شێوه‌ى خۆبه‌خشانه‌ كاری كردبێت له‌ ناو هه‌رێمى كوردستان .
  • هانی كاندیدان ده‌ده‌ین له‌ ڕه‌گه‌زی مێ بۆ پێشكه‌شكردن.

تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ كاری پێ سپێردراو به‌ هه‌ر خۆبه‌خشێك پێویستی تایبه‌تی به‌ خۆی هه‌یه‌ له‌ ڕووی پاشخانی ئه‌كادیمی و ئه‌زموونی كاری له‌وه‌وپێش .

پرسیار و وه‌ڵام:

 خۆبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كێ یه‌؟

خۆبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ شاره‌زایه‌یه‌ كه‌ بڕیار ده‌دات به‌شداری بكات له‌ ڕێگای ته‌رخانكردنی كات و هه‌وڵه‌وه‌، له‌ به‌رنامه‌ گه‌لی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت. له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 7000 خۆبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جیاوازی دروستده‌كه‌ن له‌ ژیانی خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.

  •  من ئیستا كار له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م ، ئایا به‌ هه‌ند وه‌رده‌گیرێم؟

به‌ڵێ.

  •  جیاوازی چى یه‌ له‌ نێوان خۆبه‌خشی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان؟

خۆبه‌خشی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ووڵاته‌یه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت. خۆبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ووڵاتێكی دیكه‌وه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆبه‌خشی بكات له‌ ووڵاتێكی تر.


ده‌رباره‌ی میكانیزم

  •  چه‌ند كار یان ده‌رفه‌ت به‌رده‌سته‌؟

ئه‌م ساڵ ، 20 كار یان ده‌رفه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت ، له‌كاتی وه‌رگرتنی گروپی یه‌كه‌م ، ته‌نها (10) ده‌رفه‌ت بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێت، وه‌ دوای دوو مانگی بۆ ده‌رفه‌تی دووه‌م (10) تریان بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێت.

  •  دوا واده‌ كه‌یه‌؟

دوا واده‌ له‌ ڕێكه‌وتی 12-3-2015 ده‌بێت ، هه‌موو دۆکیومێنتێكی پێشكه‌شكردن پێویسته‌ بنێردرێت له‌ پێش دوا واده‌، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا پێشكه‌شكردنه‌كه‌ به‌ هه‌ند وه‌رناگیرێت.

  •  چۆن فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕبكه‌مه‌وه‌؟

ڕاوێژ دراوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چیمانده‌وێت له‌ هه‌ر پێشكه‌شكردنێك ، ڕێنمایی " چۆن پێشكه‌شده‌كه‌یت" دانراوه‌، كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات به‌ دوای پرۆسه‌كه‌دا بڕۆیت.

ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌كه‌

  •  مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ی خۆبه‌خشی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق چییه‌؟

مه‌به‌ست لێی پێشكه‌شكردنی ده‌رفه‌ته‌ بۆ گه‌نجانی خاوه‌ن به‌هره‌و خاوه‌ن توانای به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ربه‌رن له‌ كاری خۆبه‌خشی له‌ سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق.

  •  ئایا هیچ ڕاهێنانێك هه‌یه‌ كه‌ به‌شداربووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان ئاماده‌ی بێت؟

هه‌موو كاندیده‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌شداری له‌ ڕاهێنانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی كارامه‌یی و توانایی كاركردن له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. هه‌موو به‌شداربوویه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و كارده‌كات له‌گه‌ڵ ڕابه‌رێكدا به‌ درێژایی ماوه‌ی به‌رنامه‌ی فێربوون.

  •  چی ڕوو ده‌دات كاتێك به‌رنامه‌كه‌ كۆتایی دێت؟

به‌شداربوان ڕاده‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار پێشكه‌ش بكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێكخراوی ناحكومی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

ده‌رباره‌ی مافی شایسته‌ :

  •  ئایا خۆبه‌خشانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیچ بڕێكی ماددی یان سوودێكی تر وه‌رده‌گرن؟

سوودی سه‌ره‌كی له‌وه‌ی كه‌ ببیته‌ خۆبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بریتییه‌ له‌و ڕه‌زامه‌ندییه‌ كه‌سییه‌ی كه‌ ئه‌ركی خۆبه‌خشی دروستی ده‌كات له‌ لای هه‌ر خۆبه‌خشێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤ داده‌نێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه‌ پشتگیریت ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی كاره‌كه‌تدا به‌ چه‌ند ڕێگایه‌ك، بۆ نمونه‌، ده‌رماڵه‌یه‌كی ژیانی مانگانه‌ی خۆبه‌خش، مۆڵه‌تى ساڵانه‌، دڵنیایی ته‌ندروستی.

  • هیچ مافێكی شایسته‌ی تر هه‌یه‌؟

سه‌ره‌ڕای ده‌رماڵه‌یه‌كی ژیانی مانگانه‌، مۆڵه‌تى ساڵانه‌، دڵنیایی ته‌ندروستی، خۆبه‌خشانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ به‌شداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌كه‌ن ،ده‌رفه‌ته‌كانی بنیادنانی توانایی و ڕاهێنان ده‌یانگرێته‌وه‌.

بۆ زانیارى زیاتر كلیك له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

ده‌رفه‌ته‌كان

http://www.iq.undp.org/content/iraq/en/home/operations/v/YouthOpportunities/


 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.