هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

ئایار 3, 2018
S M T W T F S
1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو

Web News 03 May, 2018 

 کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بۆ ماوەی ٢رۆژ  لەبەرواری ٣/٥/٢٠١٨ بەردەوام بوو. لە میانەى بەرێوەچوونى كۆنفرانسەکە د. عەلى سندى وەزیرى پلاندانان و وەزیری بازرگانى و پیشەسازى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە وەكالەت، لە ووتارێكدا، سەرەتا بەخێرهاتنى هەریەك لە بەرێزان نێچرڤان بارزانى، سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان، د. محمد شەریعەتمەدارى، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى كۆمارى ئیسلامى ئێران و بەرپرسانی دیکەی حكومەتى ئێران و عێراقی كرد. دواتر ئاماژەى بەوەدا كە كۆنفراسى پەرەپیدانى ئابوورى نێوان هەرێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران گرنگییەكى زۆرى هەیە چونكە لاى هەمووان ئاشكرایە كە پەیوەندیەكانى نێوان هەردوولا پەیوەندیەكى لەمێژینەیە لە هەموو ئاست و بوارێكدا، کە بواری بازرگانى و پیشەسازى یەکێکە لەو بوارانە. هەر لەمیانەی وتارەکەیدا د. عەلی سندی ئاماژەی دا کە لە ساڵى ١٩٩١تا ئەمرۆ ئەم پەیوەندیە رۆژ لەدوایى رۆژ پەرەى سەندووە تا گەیشتۆتە ئاستێكى بەرز. لەبەردەوامی ووتەکەیدا گوتی کەوا قەبارەى ئاڵوگۆرى بازرگانى نێوان هەرێمى كوردستان و ئێران گەیشتۆتە هەشت ملیار دۆلارو ، تەنها لە ساڵى ٢٠١٧پێنج ملیار دۆلار هەناردەی کۆماری ئیسلامى ئێران بووە. ئێستا لە هەرێمى كوردستان ٣٦٠ كۆمپانیاو ١٣٥ كارگەى ئێرانى لە بوارەكانى بازرگانى و پیشەسازى چاڵاكى جۆراو جۆر ئەنجام دەدەن، وە سەرمایەى خۆیان بەگەڕ دەخەن، وە بازارى هەرێم بەكاڵاو بەرهەم و خزمەت گوزاریە جیاجیاكان دەوڵەمەند دەكەن ئەمەش بێگومان كاریگەرى ئەرێنى لەسەر هەردوولا دروست دەكات، بۆیە جاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەكى نزیكدا ئەم ژمارانە زیاتر بەرز ببنەوە پەیوەندیەكان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن. بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێزیان چەند خالێكی گرنگیان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنى زیاترى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەكانى نێوان هەردوولا کە بریتی بوون لە:

یەكەم: ئاسانكارى لەهاوردەو هەناردەكردنى كاڵاو كەلوپەل لەلایەن هەردوو لادا بكرێت بەتایبەت ئەو كاڵایانەى كوالێتیان بەرزە.
دووەم: بەفەرمى كردنى ئەو خاڵە سنوریانەى كە ئێستا بازرگانى لە رێگایانەوە دەكرێت بۆ ئەوەى بەشێوازێكى فەرمی لەژێر كۆنترۆڵ و چاودێرى هەردوولا دابێت.
سێیەم: دەكرێت هەرێمى كوردستان وەك بازارێكى ستراتیژى درێژخایەن تەماشابكرێت نەوەك بازارێكى كورتخایەن، بۆیە گرنگە كە سەرمایەدارانى ئێران وەبەرهێنان لەبوارەكانى بازرگانى و پیشەسازى زیاتر بكەن و كارگەكانیان لە هەرێمى كوردستان دابمەزرێنن بەمەش تێچووى بەرهەمەكانیان كەمتر دەبێت و دەتوانن كێبركێى بەرهەمى وڵاتـانى ترى پێ‌ بكەن.
چوارەم :ئەم خاڵە کەخاڵێكى هاوبەشە لەنێوان هەردوولا واتا هەرێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران ئەویش بەناوى وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازى حكومەتى هەرێمى كوردستانەوەو گوتی داوا لە حكومەتى عێراقی فیدرال دەكەین بازگەى ئەلعوزەیم نەمێنێت كە ئەمەش ئاسانكاریە بۆ پەرەپێدانى بازرگانى لەنێوان هەردوولادا.
پێویستە بگوترێت کە لە کۆتایی ئەم سەردانەی شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران رێککەوتنێک لەنێوان وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت و بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی و جێگری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران واژۆکرا، کە بێگومان ئەو رێککەوتنە دەبێتە هەنگاوێکی تری پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی هەردوولا. شایانی باسە ئەم کۆنفرانسە کە لەلایەن یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و، بە هاوکاری لەگەل سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان ڕێکخرا بوو.                                                                                                                     

مانشێته‌کان

وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.