4536 جار خوێندراوەتەوە 6/19/2014
د. سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا دەست بەکاربوو
وەزیری کارەبا: دابینکردنی کارەبای بەردەوام ئامانجی سەرەکیمانە
ئەمڕۆ رێکەوتی 19/6/2014 لەمەراسیمێکدا بەڕێز ئەندازیار یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری پێشووی کارەبا پێشوازی لەبەرێز دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا کرد، لەو مەراسیمەدا کە بەڕێز دکتۆر نوری عوسمان نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و بریکاری وەزیرو راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتی کارەبای هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئامادەیبوون وەزیری کارەبا پاکێجی کارو خزمەتی لەوەزیری پێشوو وەرگرت و هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ بەڕێز دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەپۆستی نوێی دا. لەلایەن خۆشیەوە دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەوتەیەکیدا وێڕای سوپاسی بۆ وەزیری پێشوو و ستافی وەزارەت ئاماژەی بە هەموو ئەو دەستکەوتانە کرد کە بەهەوڵ و ماندووبوونی وەزیری پێشوو ستافی وەزارەت بەدیهاتووە ، هەروەها ئاماژەی بەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کارەبا کردوو وتی: بەو پێیەی بەرنامەی کابینەی نوێی حکومەت لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیاندایە و بەرنامەی سەرجەم پارت و هێزە کوردستانیەکانە هەربۆیە زەمینە لەبارە بۆ سەرکەوتن و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و پێشخستنی رەوشی کارەبا. سەبارەت بە بەرنامەی وەزارەتی کارەباش وەزیری کارەبا وتی: ( ئێمە پلانمان هەیە رەوشی کارەبا باشتر بکەین و خزمەت بەرچاوی هاوڵاتیان بکرێت و ئەو پرۆژانەشی تەواو نەکراوە یا لە قۆناغی پلانداناندایە بەزووترین کات جێبەجێیان دەکەین)، لەبەشێکی تری وتەکەیدا وەزیری کارەبا باسی لەروئیاو ستراتیژییەتی وەزارەت کرد کە دابینکردنی کارەبای بەردەوام و گەیشتنە بەقۆناغی دابینکردنی سیاسەتی گشتی وزە لەهەرێمی کوردستان.




sawen