1638 جار خوێندراوەتەوە 6/30/2014
وەزیری کارەبا پێشوازی لەپارێزگاری هەولێر کرد
وەزیری کارەبا داوای لەپارێزگاری هەولێر کرد پاڵپشتی و هاوکاری زیاتری موەلیدە ئەهلیەکان بکات بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا
ڕۆژی 30/6/2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر کرد، لەم دیدارەدا کە جێگرو قایمقامی پارێزگاری هەولێر ئامادەیبوون وەزیری کارەبا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە و بەرز راگرتنی هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر لەجێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبا لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا ، جەختی لەسەر ئەوەش کردووە کە بەجیدی لەڕێگای تیمێکی شارەزای وەزارەتەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی پارک لەهەولێر دەکرێت کە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکیەوە بووە هۆی لەکار کەوتنی یەکێک لەمحاویلەکانی وێستگەکەو کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا بەژمارەیەک لەگەڕەکەکانی باکوری شاری هەولێر. لە تەوەرێکی دیدارەکەدا وەزیری کارەبا داوای لەپارێزگاری هەولێر کرد پاڵپشتی و هاوکاری زیاتری موەلیدە ئەهلیەکان بکات بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کە هاوکاتە لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی گەرماو بەرزبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرماو زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی لەپێناو پێشکەشکردنی هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەک کە دەبێتە باشترکردنی رەوشی کارەباو جێبەجێکردنی تەواویی بەرنامەی پێدانی کارەبا بەتایبەتی لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا، دوای ئەم قسانەی وەزیری کارەبا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لەوەزیری کارەبا کرد لە پۆستە نوێ کەی و بەڵێنی دا لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تەکنیکی و پاڵەپەستۆو بەرزبوونەوەی لۆد لەسەر کارەبا کە پارێزگای هەولێر بەخۆیوە بینیوێتی هەموو هاوکاری و یارمەتیەک پێشکەش بەوەزارەتی کارەبا بکات.
هەر هەمان رۆژ وەزیری کارەبا لەنزیکەوە گوێبستی بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی کارەباو کارەکانی چاککردنەوەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای پارک بوو، ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردن و پێشکەشکردنی هاوکاری تاوەکو بەزووترین کات وێستگەکە چاکبکرێتەوەو لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکهێنرا بۆ ئەوەی لە هۆکاری کەوتنەوەی گرفتەکە بکۆڵێتەوە. لەلایەکی ترەوە پێش نێوەڕۆی هەمان رۆژ وەزیری کارەبا چاوی کەوت بەنوێنەرانی هەردوو کۆمپانیا زاگرۆس جێت و میتسۆی یابانی کە بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەزیری کارەبا سەردانی وەزارەتیان کردبوو .




sawen