2931 جار خوێندراوەتەوە 7/21/2014
وەزیرى کارەبا پڕۆژەیەکى نوێی بۆ گەیاندنی داتاو زانیارییەکانی نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو کۆنترۆڵی وەزارەتی کارەبا تاوتوێکرد
ڕێکەوتى 21/7/2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیرى کارەبا پێشوازى لە سنان زەمان بەڕێوەبەرى کۆمپانیای شموخ و شاندێکی یاوەری کرد، لەدیدارێکدا بەوردى باس لە پڕۆژەى سکاداى وێستگەکانى غازی هەولێر کرا، کە پڕۆژەیەکی تایبەتە بە ئامادەکردن و گواستنەوەى داتاو زانیارییەکانى تایبەت بە ئاستى بەرهەمهێنان و ناردنى کارەبا، وەزیرى کارەبا وێڕاى دەستخۆشى لە کۆمپانیای ناوبراو داوایکرد بەهەماهەنگى لەگەڵ بەشى سکاداى بەڕێوەبەرایەتى کۆنترۆڵى ناوەندى هەرێم پڕۆژەکە پێشبخرێت و دەوڵەمەند بکرێت، لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر باسى لەگرنگى داتاو زانیارییەکان کرد کە بۆ رێکخستن و پلاندانانى وەزارەت پێویستە بەتایبەتى بەرچاو روونى لەسەر ئاستی زانیارییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانى کارەبا. شاندى میوان لەلایەن خۆیانەوە سوپاسى وەزارەتى کارەبایان کرد لەبەرامبەر گرنگیدان و پاڵپشتى کردنى هەموو پڕۆژەیەکى نوێ کەدەبێتە هۆى دابینکردنى داتاو زانیارییەکان و رێکخستن و باشتر بەڕێوەچوونی کۆنترۆڵی کارەبا کە بۆ بەڕێوەبردنى سیستەمى کارەبا زور پێویستە.


sawen