1803 جار خوێندراوەتەوە 8/5/2014

وەزیری کارەبا بەجیا پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کردوو لەگەڵ ئاژانسی یابانی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی ( جایکا) کۆبووەوە

ئەمڕۆ 5/8/2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا پێشوازی لەبەڕێزان محەمەد رەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەعید عەلی عەبۆ  یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و فەرهاد مەلاساڵح ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد. لەم دیدارەدا وەزیری کارەبا وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  و شاندی یاوەری باسی رەوشی کارەباو بەرنامەو پلانەکانی وەزارەت کردوو رایگەیاند: ئێمە پێویستیمان بەپاڵپشتی و هاوکاری هاووڵاتیان و هەموو لایەک هەیە تاوەکو  لەم قۆناغە هەستیارەدا رەوشی کارەبا بەرەوپێشەوە ببەین و گرفت روونەدات بەتایبەتی دوای هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەو زیادبوونی کەمپەکانی ئاوارەو بەستنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتمانی ناوچە کوردستانیەکانی هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەواو کەرکوک و دیالە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان وێڕای پیرۆزبایی وەزیر لەپۆستە نوێیەکەی ئامادەیی خۆیان دەربڕی  بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکی پێویست بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی وەزارەت و جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان.                                           

315612582014_photo.2.jpg

535612582014_photo.3.jpg

هەر ئەمڕۆش وەزیری کارەبا پێشوازی لە بەرپرسی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی ( جایکا) لەعێراق کرد، لەکۆبوونەوەیەکیشدا کە لەگەڵ جایکای یابانی ئەنجامدراو راوێژکاری وەزیر ئامادەیبوو  دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر داوای لە رێکخراوی ناوبراو کرد هانی زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان بدەن لەپێناو زیاتر بەگەڕخستنی وەبەرهێنان  لەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەبواری کارەبا. لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان وێڕای سوپاس و پێزانینیان بۆ کارئاسانی و هاوکاریکردنیان لەبەڕێوەچوونی کارەکانیان بەڵێنیاندا لەداهاتوودا کارو پرۆژەی زیاتر لەکوردستان ئەنجام بدەن.

رێکخراوی جایکا بەتێچوونی 300 ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی یابان  لەهەرێمی کوردستان چەندین پرۆژە ئەنجام دەدات و وەزارەتی کارەباش تەواویی کارئاسانی و هاوکاری کردوون تاوەکو بەکوالێتیەکی بەرزوو بەزووترین کات تەواویی ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێن .                                                                                                           

115712582014_photo.4.jpg

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure