1615 جار خوێندراوەتەوە 8/6/2014

وەزیری کارەبا پێشوازی لە کۆمەڵەی کورتەباڵایانی کوردستان کرد

  رێکەوتی 5/8/ 2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵایانی کوردستان و شاندی یاوەری کرد ، لەدیدارێکدا  وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان  وەزیری کارەبا کورتەیەکی لەسەر بارودۆخی کارەبا لەهەرێمی کوردستان باسکردوو رایگەیاند پێشخستنی رەوشی کارەبا پێویستی بەپاڵپشتی و هاوکاریکردنی سەرجەم چین و توێژەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە ، لەو دیدارەدا وەزیری کارەبا وێڕای نیشاندانی ئامادەیی بۆ پاڵپشتیکردن و  یارمەتیدانی داواکارییەکانی کورتەباڵایان ، داوای کرد رێکخراوەکەیان رۆڵیان هەبێت لەهۆشیاری بەکارهێنانی کارەباو کەمکردنەوەی زیاد مەسرەفی .  لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان وێڕای پیرۆزبایی وەزیر لەپۆستە نوێیەکەی پێخۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەی کە لەبواری کارەبا هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە بینیوە. 

34613682014_photo.1.jpg

5713682014_photo.2.jpg

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure