2016 جار خوێندراوەتەوە 8/10/2014

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرەوشی کارەباو پارێزگاریکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەت دەکۆڵێتەوە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی کارەباو رێگرتن لە کەوتنەوەی هەر رووداوێکی لەناکاو و پارێزگاریکردن لەوێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەت، رێکەوتی 10/8/2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەدوو دیداری جیادا لەگەڵ ستافی راوێژکاری و بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبا کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیرو ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتی کارەبا ئامادەیبوون، بەتێروتەسەل باس لەو دەستکەوتانە کرا کە لەبوارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا بەدەستهاتووە، هاوکات باس لەرەوشی گشتی بارودۆخی کوردستان و بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە کرا کە وێستگەکانی بەرهەمهێنان و تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبای تێدایەو نزیکە لەبەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگەو بڕیاردرا پلانێک دابنرێت بۆ پاراستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو پرۆژە ستراتیژییەکانی کارەبا، بۆ ئەم مەبەستەش ژوورێکی عەمەلیات لە وەزارەتی کارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دادەمەزرێت تاوەکو ئاسایش بۆ کارمەندانی کۆمپانیا بیانیەکانی کارەباو وێستگەو پرۆژە ستراتیژییەکانی کارەبا توندوتۆڵتر بکرێت، ، لەم روانگەیەوە وەزیرى کارەبا تەئکیدى لەسەر باشتر بەڕێوەچوونى کارەکان کردەوەو ئەوەشى روونکردەوە کە پێویستە هەموو تواناکان بەگەڕبخرێت لە پێناو پاراستنی پرۆژە ستراتیژییەکان و رێگاگرتن لەهەموو کەموکورتیەک و بەباشترین شێوە لەخزمەتی هاووڵاتیان و رووناککردنەوەی کوردستاندا بین .. لەدرێژە قسەکانیدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی سێکتەری گواستنەوەی کارەباو هێڵەکانی پاڵەپەستۆی بەرزکردەوە کەئەرکی گەیاندنی کارەبایە لەنێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو وێستگەکانی دابەشکردن.

2236121082014_photo.1.jpg

4636121082014_photo.2.jpg

هەر لەم چوارچێوەیەدا پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا چاویکەوت بەبەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی کارەبا لەسنووری گەرمیان و رەوشی کارەبای گەرمیان و چۆنیەتی کارکردن و پێویستیەکانی لەو سنوورە و پێشخستنی کارەکانی تاوتوێکردوو، وەزیری کارەبا داوایکرد لەجاران باشتر کارەکان بەڕێوەببەن و لەخزمەتی هاووڵاتیانی سەربەرزی گەرمیاندا بن و کارەبای پێویستیش بگەیەننە ئەو کەمپانەی لەو ناوچانەدا بۆ ئاوارەکان دروستکراوە.

337121082014_photo.1..jpg

2237121082014_photo.2..jpg

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure