1961 جار خوێندراوەتەوە 8/12/2014

وەزیری کارەبا پێشوازی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قایمقامی رانیە کرد

ئەمڕۆ رێکەوتی 12/8 ی 2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لەبەڕێز عەبدولحەمید عەبدوڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و هیوا قەرەنی قایمقامی رانیەو شاندی یاوەری کرد، لە دیدارێکدا کە هەریەک لە مەحمود حاجی راوێژکاری وەزیرو دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و عەلی محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای رانیە ئامادەیبوون، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان وەزیری کارەبا پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لەنزیکەوە چاویکەوتووە بەنوێنەرانی ئیدارەی راپەڕین، کەدانیشتوانەکەی جێی هەموو ڕێزو خزمەتکردنێکن بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانیدانەی لە قۆناغە مێژووییەکانی خەباتی گەلی کوردستان پێشکەشیان کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای گوێگرتن لە پێشنیارو داواکارییەکانی تایبەت بە زیاتر پێشخستن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا ، وەزیری کارەبا رایگەیاند: بەپێی توانا درێخی لە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر ناکەین، کار بۆ ئەوەش دەکەین تەواوی گرفت و کەموکورتییەکانی کارەبا لەسەرجەم ناوچەو دەڤەرەکانی کوردستان بێ جیاوازی و بەشێوەیەکی دادوەرانە روو لەچارەسەرکردن بکات.
لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین دەستخۆشی لە پرۆژەو کارەکانی وەزارەتی کارەبا کردوو، کە لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی خێرای کەموکورتییەکانی کارەبا لەتەواوی ناوچەکە ئەنجام دراوە ، لەلایەن خۆیەوە وەزیری کارەبا دوای ئەوەی گوێبستی یەکەیەکەی داواکارییەکان بوو پشتگیری و هاوکاری خۆی دووپات کردەوە بۆ جێبەجێکردنی هەر داواکاری و پێشنیارێک کە خزمەت بەباشکردنی کاری فەرمانگەکانی کارەبا لەدەڤەری راپەڕین دەکات.

2639121282014_photo.1.jpg

5239121282014_photo.2.jpg

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure