2623 جار خوێندراوەتەوە 10/29/2014

وەزیری کارەبا هەردوو پرۆژەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای 132 کەی ڤی کۆیەو قوشتەبەی لەپارێزگای هەولێر کردەوە

بەمەبەستی کردنەوەی دوو وێستگەی گۆڕینی کارەبا لە کۆیەو قوشتەبە لە پارێزگای هەولێر ، ئەمڕۆ رێکەوتی 29/10/2014 دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا بەیاوەری شاندێکی باڵای وەزارەت و جێگری پارێزگاری هەولێر سەردانی شاری کۆیەیان کردوو لەلایەن بەڕێز چاپۆک عومەر قایمقامی کۆیە لەدەروازەی شار پێشوازی لێکرا و دواتر سەردانی قایمقامیەتی کۆیەیان کردوو لەدانیشتنێکدا کە بەڕێوەبەری کارەبای کۆیەو ژمارەیەک لە ئەندازیارانی کارەبا ئامادەیبوون وەزیری کارەبا وتی: کۆیە شایستەی هەموو خزمەتێکە و ئەم شارە لەمێژووی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان رۆڵی بەرچاوی هەبووە هەربۆیە درێخی ناکەین لەکردنەوەی پرۆژەی نوێ و رووناککردنەوەی زیاتری شارەکە ، قایمقامی کۆیە لەلایەن خۆیەوە دەستخۆشی لە وەزیری کارەباو کارمەندان و کرێکارانی کارەبا کرد کە رۆڵیان لە گەیاندنی خزمەتگوزاری کارەباو ئەو وەرچەرخانە هەبووە کە قەزاکەیان بەخۆیەوە. لەمەراسیمێکدا وەزیری کارەبا بەئامادەبوونی قایمقامی کۆیەو جێگری پارێزگاری هەولێرو بریکاری وەزیر راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت وێستگەی گۆرینی کارەبای 11/33/132 کەی ڤی کۆیەی کردەوە، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەرپەرشتی کراوە. لە وتەیەکیشدا وەزیری کارەبا رۆڵی وەزارەتی کارەباو ئەندازیاران و کارمەندانی وەزارەتی بەرز هەڵسەنگاندوو تەئکیدی لەسەر گرنگی وێستگەکە کرد کە رۆڵی کارای دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی کێشەی ڤۆڵتیەو بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا لەشاری کۆیەو دەوروبەری.
هەر هەمان رۆژ دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا سەردانی ناحیەی قۆشتەبەی کردوو لەلایەن حوسێن کەلاری قایمقامی دەشتی هەولێرو بەڕێوەبەری ناحیەی قۆشتەبەوە پێشوازی لێکراو لەمەراسیمێکدا وێستگەی 11/33/132 کەی ڤی قوشتەبەی کردەوە. ئەم پرۆژە ستراتیژییە لەچوارچێوەی دروستکردنی ژمارەیەک لە وێستگەکانی گۆڕینی کارەبا لە هەر سێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دێت کە زیاتر لە 32 وێستگە لەخۆدەگرێت و رۆڵی تایبەتی هەیە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەباو بەرەوپێشبردنی سێکتەری گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا. هەر لەچوارچێوەی سەردانەکانیدا دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا وەڵامی رۆژنامەنووسانی کەناڵەکانی راگەیاندنیان دایەوەو ئاماژەی بەگرنگی ئەو چوار وێستگەیە کرد، کە لەم مانگەدا لەرێزان و شەقڵاوەو کۆیەو قوشتەبە کراوەیەوە ، لەتەوەرێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا باسی لە بەرنامەو کاری وەزارەتی کارەبا کرد کە سەڕەرای گرفتی بڕینی بودجە بەڵام وەزارەت رێگای نەدا ماڵەکانی کوردستان تاریک ببنەوە.

15131629102014_1.jpg

41131629102014_2.jpg

2141629102014_3.jpg

23141629102014_4.jpg

47141629102014_5.jpg

12151629102014_6.jpg

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure