2837 جار خوێندراوەتەوە 11/16/2014

لەمەراسیمێکدا وێستگەی 51 مێگاواتی تاسڵوجە کرایەوە

دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر: بەکردنەوەی ئەم وێستگەیە 30 خولەک کارەبا لەسەرانسەری کوردستان زیاد دەبێت

ئەمڕۆ رێکەوتی 16/11/2014 لە پارێزگای سلێمانی لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا و بەهرۆز حەمە ساڵح پارێزگاری سلێمانی وێستگەی 51 مێگاواتی کارەبای تاسڵوجە کرایەوە، وەزیری کارەبا لە وتەیەکیدا وێڕای پیرۆزبایی لەهاوڵاتیانی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبا و زیادبوونی 30 خولەک کارەبا لەسەرانسەری کوردستان ئاماژەی بەوەشدا لەم کاتەدا کوردستان بەدۆخێکی سەربازی و ئابووری سەخت تێپەڕ دەبێت هەربۆیە کردنەوەی ئەم وێستگەیە وەڵامدانەوەیەکی توندی دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمانە کە ناتوانن رێڕەوی پێشکەوتن و پەرەپێدان لەهەرێمی کوردستان رابگرن. سەبارەت بە ماوەکانی پێدانی کارەباش وەزیری کارەبا وتی: وەزارەتی کارەبا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ 3000 مێگاوات کارەبا بەرزکردۆتەوە بەڵام بەهۆی هەڵکشانی رادەبەدەری خواست لەسەر کارەباو هاتنی نزیکەی 1ملیۆن و 400 هەزار ئاوارەو کردنەوەی 26 کەمپ لۆدی سەر کارەبا زۆر بەرزبۆتەوە هەربۆیە پێویستمان بەهاوکاری هاووڵاتیانە بۆ کەمکردنەوەی زیادمەسرەفی لەبەکارهێنانی کارەباو دوورکەوتنەوە لە سەرپپَچیەکانی کارەبا ، تاوەکو ئەو بڕە کارەبایەی کە بەرهەم دەهێنرێت بەشێوەیەکی رێکوپێکو بێ بڕان و دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دابەش بکرێت.
هەر لەرێورەسمی کردنەوەی وێستگەکەدا کە هەریەک لەبریکاری وەزیری کارەباو ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی کارەبا و لێپرسراوانی حکومی ئامادەیبوون ؛ وەزیری کارەبا بەیاوەری پارێزگاری سلێمانی وێستگەکەی بەگەڕخست و یەکەیەکەی بەشەکانی بەسەرکردەوەو سوپاسی کۆمپانیای بەختیار گروپی کرد کە لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا توانی وێستگەکە بخاتە گەڕو ئومێدی خواست لەداهاتوودا بتوانێت توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکەش بەرزبکاتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسی کۆمپانیای جێبەجێکار سوپاسی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەباو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی کارئاسانی و هاوکاری بۆ سەرکەوتنی کارەکەیان کە نەک تەنیا رۆڵی لە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا هەبووە بەڵکو رۆڵی لەکەمکردنەوەی خەرجی سوتەمەنیش هەیە چونکە وێستگەکە بەنەوتی رەش کار دەکات و خەرجیەکی کەمتر بۆ بەگەڕخستنی دەوێت.
پێش نیوەڕۆی هەمان رۆژ وەزیری کارەبا پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەسەرکردەوە لەنزیکەوە سەردانی بەشی تایبەت بەوەزارەتی کارەبای کردوو دواتر ژمارەیەک لەکۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکانی بواری کارەبای بەسەرکردەوە.

24121317112014_7.jpg

17361317112014_8.jpg

56441716112014_1.jpg

10461716112014_2.jpg

20451716112014_3.jpg

58361317112014_10.jpg

49411317112014_112.jpg

 

53371317112014_113.jpg

23381317112014_114.jpg

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure