3124 جار خوێندراوەتەوە 9/1/2015
وه‌زیری كاره‌با كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئازادی له‌هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی گۆڕینی ئازادی له هه‌ولێر و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاری چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه، كه دوێنێ كاتژمێر 11:30ی شه‌و به‌هۆی بار زۆری سه‌ر كێبڵ و محاویله‌كان وێستگه‌كه ئاگری تێبه‌ربوو ؛ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م دكتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وه‌زیری كاره‌با وێستگه‌ی گۆڕینی ئازادی له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه و له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كۆڵییه‌وه. له‌م سه‌ردانه‌یدا كه هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با و ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایان و ئه‌ندازیارانی په‌یوه‌ندیدار یاوه‌ری سه‌ردانه‌كه بوون، به‌شه‌كانی وێستگه‌كه به‌سه‌ركرایه‌وه و له‌نزیكه‌وه چاویكه‌وت به تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه ، وه‌زیری كاره‌با ده‌ستخۆشی له تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با به‌هه‌ردوو به‌شی وێستگه‌كان و هێڵه‌كان و به‌شی قابلوات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مداو به‌درێژایی دوێنێ شه‌و توانیان كاره‌با بۆ به‌شێك له وێستگه‌كانی مۆبایل له‌شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌روه‌ها داوایكرد به‌زووترین كات كاری چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی تری هه‌ولێر كه به‌هۆی ئاگرتێبه‌ربوونی وێستگه‌كه‌وه كاره‌بایان بچڕاوه به‌خێرایی كاره‌باكه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئاگرتێبه‌ربوونی وێستگه‌ی ئازادی له‌هه‌ولێر به‌هۆی بارزۆری سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و نه‌بوونی بودجه بۆ سیانه‌ی ده‌وریی وێستگه‌كان دێت كه له‌ئاكامی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕه بودجه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه تاوه‌كو بتوانێت ئه‌و چاكسازییه ده‌وروییانه له‌سه‌ر وێستگه‌و تۆڕه‌كانی كاره‌با ئه‌نجامبدات ، هه‌روه‌ها هاتنی ملیۆن و نیوێك ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌و شه‌پۆلێكی سه‌رماو سۆڵه كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه وایانكردووه رێژه‌ی ئاستی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ نزیكه‌ی ( 5000) مێگاوات به‌رزبێته‌وه‌و بارزۆری بكه‌وێته سه‌ر وێستگه‌و تۆڕه‌كانی كاره‌با.




sawen