885 جار خوێندراوەتەوە 1/26/2017

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبووەوە

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەوگرفتە تەكنیكی و كارگێرییەكانی كارەبا لەسنورەی پارێزگای سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (26)ی كانوونی دووەم، هۆگر شاڵی بریكاری وەزیری كارەبا سەردانی پارێزگای سلێمانی كردوو لەگەڵ سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی كۆبۆوە.
سەرەتای دانیشتنەكە كە ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەری گشتی كارەبا سلێمانی ئامادەیبوو، سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەگەرمی بەخێرهاتنی بریكاری وەزیری كارەبای كرد بۆ شاری سلێمانی و دەستخۆشی لە كارمەندانی كارەبا كرد كەسەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و باروبژێوی ژیانیان كرێكاران و كارمەندانی وەزارەتی كارەبا زۆر دڵسۆزانە كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
هەر لە دیدارەكە پارێزگاری سلێمانی داوای كە لە وەزارەتی كارەبا كرد كە پاڵپشتی زیاتر كارەبای سلێمانی بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن كێشەو گیروگرفتەكانی هاوڵاتیان چارەسەر بكەن.
سەردار قادر وتیشی بەهۆی گرنگی سێكتەری كارەبا لەپارێزگا زۆربەی ئەو بودجەیەی كە هەمانە بۆ كەرتی كارەبا تەرخان كراوە. هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای سوپاسی پارێزگار بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییانەی كە پێشكەشی كارەبای سلێمانیان كرد بەڵێنی پێدا كە ئەوەی لەتوانادا بێت بیكەن بۆ كارەبای سلێمانی و هاندانی كارمەندەكانی. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیان سازكرد و وەڵامی میدیاكانیان دایەوە.
هەر هەمان رۆژ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پرۆژەی دروستكردنی مەڵبەندی راهێنان و پەرەپێدانی كردەوە لەسلێمانی كردەوەو لەنزیكەوە سەردانی بەشەكانی كرد.

1822142612017_Untitled-1 copy.jpg

1325142612017_Untitled-3333.jpg

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure