8036 جار خوێندراوەتەوە 1/29/2017
بریكاری وەزارەتی كارەبا :پرۆژەی دروستكردنی سەنتەری مەشق وراهێنانی سلێمانی بەسەركردەوە
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی هۆگر شاڵی بریكاری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوای كۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، پرۆژەی دروستكردنی سەنتەری مەشق و راهێنانی بەسەركردەوە كە لەسەر بودجەی (undp) دروست دەكرێت.
لەسەردانەكەیدا بریكاری وەزیری كارەبا سەرجەم بەشەكانی سەنتەرەكەی بەسەركردەوە و دەستخۆشی لە ستافی سەرپەرشتیار و جێبەجێكاری پرۆژەكرد و هیوای خواست پرۆژەكە لەوادەی خۆی تەواو ببێت و بتوانێت خزمەت بە ئەندازیار و تەكنیكارانی كارەبای سلێمانی بكات.
پرۆژەی دروستكردنی سەنتەری مەشق و راهێنانی سلێمانی، بەشێوازێكی نۆدێرن دروست دەكرێت بۆ ئەوەی خولی جۆراوجۆری تەكینكی و كارگێری تێدا بكرێتەوەو سەرجەم پێداویستی و ئامێرو كەوپەلی مەشق و راهێنانی بۆ دابین دەكرێت و پرۆژەكە لەسەر بودجەی (UNDP) دروست دەكرێت و 90% كارەكانی تەواو بووە.



sawen