2132 جار خوێندراوەتەوە 1/30/2017
لەدیدارێكدا بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئابووریناسی پێشكەوتووی بانكی نێودەوڵەتی باسی هاوكارییەكانی بانكی نێودەوڵەتی بۆ كەرتی كارەبای كوردستان كرا
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە سابیل كولەلسازی ئابووریناسی پێشكەوتووی بانكی نێودەوڵەتی كرد، لەو دیدارەدا كە راوێژكاری وەزارەتی كارەبا ئامادەیبوو باس لە پرۆسەی راوێژكاری بانكی نێودەوڵەتی كرا بۆ ریفۆرمی وەزارەتی كارەبا كە بەشێكە لە ریفۆرمی گشتی ئابووری كوردستان ، لەبەشێكی دیدارەكەدا باس لەدرافتی رەشنووسی پرۆسەكە كرا ، لەلایەن خۆشیەوە بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەو راوێژكارییانەی كە لە رابۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتی چەسپاندوویانە پابەندی وەزارەتی دەربڕی بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی دیراسەكە و داوای لە بانكی نێودەوڵەتی كرد بەهەماهەنگی زیاتر هەوڵی پەیداكردنی سیولەی نەختی پەیدا بكەن بە مەبەستی جێبەجێكردنی پێشنیارە پەسەندكراوەكانی بانكی نێودەوڵەتی. دواتر سابیل كولەلساز چەند رێگایەكی دەستنیشانكرد كە بانكی نێودەوڵەتی لە هەوڵدایە بۆ پەیداكردنی سیولە بەشێوەیەكی گشتی بۆ هەرێمی كوردستان و دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ سێكتەری كارەبا بەشداری دەكات لەدابینكردنی پێداویستیەكانی .
راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا
30/1/2017
