2310 جار خوێندراوەتەوە 2/20/2017
لەكۆتایی ئەم مانگەدا دوا راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی تایبەت بەریفۆرمی وەزارەتی كارەبا پێشكەشی وەزارەت دەكرێت
لەكۆتایی ئەم مانگەدا دوا راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی تایبەت بەریفۆرمی وەزارەتی كارەبا پێشكەشی وەزارەت دەكرێت
لەكۆتایی ئەم مانگەدا گفتوگۆكان سەبارەت بەدوا راپۆرتی تایبەت بەریفۆرمی وەزارەتی كارەبا كە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە ئامادە كرداوە پێشكەشی وەزارەتی كارەبا دەكرێت، لەمبارەیەوە هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەدیدارێكی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دا ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیارە لە27ی ئەم مانگەدا بانكی نێودەوڵەتی دوا راپۆرتی تایبەت بە ریفۆرمی وەزارەتی كارەبا كە بەشێكی پێشنیازییە بە پرۆسەی بەتایبەتكردنی بەشێك لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبایە پێشكەشی وەزارەت بكرێت، هەروەها ئەم راپۆرتە چەندین راسپاردەی لە خۆگرتووە لەوانە بەشێك لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا رادەستی كەرتی تایبەت بكرێت و دووبارە رێكخستنەوەی نرخی كارەبا جگە لە (كارەبای ماڵان) و هەروەها چەندین بواری دیكەی تایبەت بە باشكردنی هێڵەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەباو شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان و میدیاو شوێنەوارە ئابوورییەكانی ئەو خەرجییە گەورەیەی كە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كارەبا خەرج دەكرێت. ئەمەو لەهەموو ئەم بڕگانەدا بانكی نێودەوڵەتی راپۆرتی تایبەتی ئامادەكردووەو لەگەڵ وەزارەتی كارەبا دیراسەو وتووێژی چڕی لەبارەوە دەكەن، جێبەجێكردنی ئەم پرۆسەیەش كاتی دەوێت چونكە دوای وەرگرتنی راوبۆچوون و پێشنیارەكان و دیراسەتكردنی ئەو جا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بریكاری وەزارەتی كارەبا پێی وایە ناكرێت لەم پرۆسە گرنگ و هەستیارەدا پابەندی كات بین، بەڵكو پێویستە دیراسەی ووردی بكرێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گشتی بپارێزرێت و بەسەركەوتووی پرۆسەكە جێبەجێ بكرێت.
1111-1.jpg)