1045 جار خوێندراوەتەوە 4/28/2017

هۆگر شاڵی: فرۆشتنی كارەبا بەعێراق بەمەرجەو لەسەرحسابی كارەبای هەرێم نابێت

لەمیانەی سەردانەكەی وەزیری كارەبای عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، داوا لە حكومەتی هەرێم كراوە كارەبا بەعێراق بفرۆشێت بەمەبەستی دابینكردنی كارەبا بۆ پارێزگای نەینەوا؛ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ ئاماژەی بەوە دا كە پێدانی كارەبا بە پارێزگای نەینەوا لەسەر حسابی كارەبای هەرێم نابێت و بەمەرج دەدرێت، لەو لێدوانەیدا شاڵی وتی: ( لەمیانەی سەردانەكەی وەزیری كارەبای فیدراڵ بۆ هەولێر مەسەلەی دابینكردنی كارەبا بوو لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە بۆ پارێزگای نەینەوا، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رەزامەندی نیشانداوە كارەبا بەحكومەتی عێراق بفرۆشێت بەمەرجێك سوتەمەنی بۆ ئەو یەكانەی وێستگەكانی كارەبای كوردستان دابین بكات كە كارەبا بەرهەمدەهێنێت بۆ عێراق و تەواویی خەرجی ئەو كێشەو گرفتە تەكنیكیانەی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەباش لەئەستۆ بگرێت، واتا ئەو مەسەلەیە تا ئێستا تەنیا گفتوگۆیە نەچووەتە بواری رێككەوتن و پراكتیكییەوە ، ئەگەر لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراقدا گەیشتینە دەرئەنجام ئەوا پێدانی ئەو كارەبایە بەمەرج دەبێت و بەهیچ شێوەیەك لەسەر حسابی كارەبای هەرێم نابێت، چونكە پێدانی كارەبا لە رێگەی ئەو یەكانەی وێستگەكانەوە دەبێت كە تائێستا بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە كاریان پێنەكراوە، لەقازانجەكەشیدا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكان هاوبەش دەبێت..).

532182842017_222.jpg

312282842017_111.JPG

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure