1066 جار خوێندراوەتەوە 8/24/2018

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە

ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەبۆری غازی كۆرمۆرو راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە راوەستا و بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 900 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە. لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت، كە وا چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە .

950192482018_121.jpg

 

 

 

 

 

 

payman

 

 

 

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure