1006 جار خوێندراوەتەوە 7/22/2019
وەزیری کارەبا: لەبەرنامەی وەزارەتدایە گرنگی بە سێکتەری دابەشکردنی کارەبا و چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکانی بدەین
ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا لەمیانەی پێشوازیکردنی لە بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای دهۆک (وەکالەت) و بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و بەش و هۆبەکانی کارەبای پارێزگای دهۆک جەختی لەسەر گرنگی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبای بۆ هاوڵاتیان کردەوەو داوای لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کرد هەمووان پێکەوە بەیەک تیم پاڵپشت و هاوکاری گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بن بۆ هاوڵاتیان، هەر لەو دیدارەدا کە سەرجەم بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای شێخان و ئامێدی و ئاکرێ و سمێڵ و بەردەرەش ئامادەیبوون لەنزیکەوە گوێبستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان بوو، بەتایبەتی ئەو گرفت و کێشە تەکنیکی و هونەرییانەی لە کاری رۆژانەیاندا رووبەرووی تیمەکانیان دەبێتەوە.
لەتەوەرێکی دیدارەکەدا کە بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵ و گواستنەوەو پلان و تەکنکی گشتی دهۆک ئامادەبوون، ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا داوای لە گرنگی دانانی بەرنامەو پلانی ئایندەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە کردەوەو ئامادەیی پاڵپشتی و یارمەتیدانی بۆ دەربڕین.
لەلایەن خۆشیانەوە وێڕای پیرۆزبایی لە وەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا بەڵێنی هاوکاریی و پاڵپشتی وەزارەتیان دا بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا و بەرەو پێشچوونی پرۆژەکانی کارەبا.











sawen