942 جار خوێندراوەتەوە 7/28/2019
وەزیری کارەبا پێشوازی لە پارێزگاری دهۆک و کونسوڵی گشتی کۆریای باشور کرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 28/7/2019 ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا پێشوازی لە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک و شاندی یاوەری کرد، لەو سەردانەدا وەزیری کارەبا وێڕای بەخێرهاتنی پارێزگاری دهۆک و شاندی یاوەری لەنزیکەوە گفتوگۆی لەسەر دۆخی کارەبا بەگشتی و رەوشی کارەبای پارێزگای دهۆک کرد، لەلایەن خۆشیەوە پارێزگاری دهۆک پیرۆزبایی لەوەزیری کارەبا کردوو ئومێدی خواست لە پۆستی نوێی دا سەرکەوتوو بێت، لەتەوەرێکی دیدارەکەدا کە بریکاری وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگاو راوێژکارانی وەزارەتی کارەبا ئامادەیبوون باس لە پێوەری زیرەک و گرنگی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە ستراتیژییەی وەزارەتی کارەبا کرا.
هەر ئەمڕۆ وەزیری کارەبا پێشوازیی لە چۆی کوانژین کونسوڵی گشتی کۆریای باشور کرد، سەرەتای دیدارەکە کونسوڵی کۆریای باشور سوپاس و پێزانینی حکومەت و گەلی کۆریای باشوری بۆ خەڵکی کوردستان دەربڕی و ئومێدی خواست وەزیری کارەبا لەقۆناغی داهاتوو لە بونیاتنانەوەی ژێرخانی کارەبا سەرکەوتوو بێت، لەلای خۆشیەوە وەزیری کارەبا سوپاسی حکومەت و گەلی کۆریای باشوری کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەو کارانەی کە لەرێگای کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەوە لەهەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکرێن.
لەچەند دیدارێکی دیکەدا پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا بەجیا پێشوازیی لە ناسر هەرکی پەرلەمانتاری عێراق و گروپی هانای خێرخوازی و ژمارەیەک کەسایەتی کرد، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزیری کارەبایان کردبوو.







sawen