1776 جار خوێندراوەتەوە 10/26/2019

وەزیری كارەبا: خزمەتكردنی هاوڵاتیان لەریزبەندی پێشەوەی كارەكانی وەزارەتە و پرۆژەی تۆڕی زیرەكیش لەخزمەتی ئەواندایە

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی ئیشوكارەكان و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی دەڤەرەكە، رۆژی شەممە رێكەوتی 26/10/2019 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای دهۆكی كردوو لەنزیكەوە گوێبستی بەڕێوەچوونی كارەكان و چۆنیەتی باشتركردنی خزمەتگوزاریی كارەبا بوو بەتایبەتی خۆئامادەكردن بۆ وەزری زستان كە چاوەڕوان دەكرێت خواستی بەكارهێنانی كارەبا بەرز بێتەوەو بارگرانی لەسەر تۆڕو محاویلەو وێستگەكانی كارەبا دروست بێت. لەتەوەرێكی دیدارەكەدا باسی رەوشی دارایی تایبەت بە پرۆژەكان كردوو بەڵێنی دا وەزارەتی كارەبا بەپێی توانای بەردەست و ئیمكانیاتی دارایی درێخی نەكات لەجێبەجێكردنی پرۆژەكان لەسەرانسەری پارێزگاو ناوچە جیاجیاكانی كوردستان ..
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا رەزامەندی لەسەر چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری كارەبا دەربڕی و داوای لەتیمەكانی سەرپەرشتیكردنی ئەو پرۆژانە كرد بەجیددی و دڵسۆزییەوە كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن و رێگە نەدەن كەموكورتی لەپرۆژەكانی كارەبادا رووبدات .
تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەی تۆڕی زیرەك كە لەهەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان هەنگاوی باش نراوەو تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەك بەردەوامن لەكارەكان، لەمبارەیەوە وەزیری كارەبا وتی: جێبەجێكردنی پرۆژەی تۆڕی زیرەك بەدەستكەوتێكی گەورە بۆ خەڵكی كوردستان دادەنرێت هەربۆیە ئەنجومەنی وەزیران و رێزدار مەسرور بارزانی پاڵپشتی تەواویی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە دەكات ، كە رۆڵی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی بارزۆری و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و باشترگەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبا بەشێوەیەكی دادپەروەرانەتر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ئەمە وێڕای ئەوەی كۆنترۆڵی سەرپێچیەكانی كارەبا دەكات. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەو فەرمانبەرانی پەیوەندار بە تۆڕی زیرەك لەوەزارەتی كارەبا كۆبووەوەو داوای لێكردن بەپێی رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەتی كارەبا كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بكەن و وەزارەتی كارەباش ئامادەیە كارئاسانی و پاڵپشتیان بكات، هەروەها پێویستە مانگانە راپۆرتی تایبەت بە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بگەیەنرێتە وەزارەتی كارەبا تاوەكو ئەنجومەنی وەزیرانی لێ ئاگادار بكرێتەوە، چونكە ئەم پرۆژەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە و وەزارەتیش خزمەتكردنی هاوڵاتیانی لەریزبەندی پێشەوەی كارەكانی داناوە.

31101328102019_3.jpg

14111328102019_1.jpg

 

 

3121328102019_2.jpg

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure