1079 جار خوێندراوەتەوە 11/11/2019
لە ژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو وێستگەی گۆڕینی کارەبا لەشاری هەولێر دەکرێتەوە
ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و بە ئامادەبوونی دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەشاری هەولێر دوو وێستگەی گۆڕینی کارەبا دەکرێتەوە، ئەم دوو وێستگەیە کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ کەمکردنەوەی بارزۆری و گەیاندنی کارەبا بۆ تەواویی ناوچەکانی باکوری شاری هەولێر بەتایبەتی لەبەحرکەو بەشێکی زۆری عەینکاوە ، هەر ئەمڕۆش لەمەراسیمێکدا هەردوو وێستگەکە دەکرێتەوە مەراسیمی یەكەم لە گرد جوتیارەو کردنەوەی وێستگەی دووەمیش لە عەنکاوەیە. وێستگەکانیش لەلایەن هەردوو کۆمپانیای رۆشناو مەلەکەوە ئەنجامدراوەو راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی کارەباوە سەرپەرشتی کراون و ئەمڕۆ بە فەرمی دەخرێنەکارەوە.

sawen