779 جار خوێندراوەتەوە 1/6/2020

کۆمپانیاکانی کۆریای باشور روو لەهەرێمی کوردستان دەکەن

وەزیری كارەبا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی كۆریای باشور كرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 6/1/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە (چۆی كوای ژین) كونسوڵی گشتی كۆریای باشور لەهەرێمی كوردستان كرد ، لەدیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆنترۆڵی كارەبا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی كونسوڵی گشتی كۆریای باشور تەئكیدی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و حكومەتی كۆریای باشور كردەوەو ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پێشوازیكردن و بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبادا.

لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی گشتی كۆریای باشور سوپاسی وەزارەتی كارەبای كردوو رایگەیاند كە وێڕای تێكچوونی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی بەڵام حكومەتی كۆریای باشور ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەردەوامبوونی كارەكانی بەتایبەتی لەهەرێمی كوردستان و بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە لە وەبەرهێنان لەهەرێم دا، هەروەها كونسوڵی گشتی كۆریای باشور داوای لەوەزارەتی كارەبا كرد هەماهەنگی و پەیوەندییەكانیان پتەوتر بكەن لەگەڵ وەزارەت و بۆ ئەم مەبەستە لەسەرجەم پلان و بەرنامەو تەندەری پرۆژەكان ئاگاداریان بكەنەوە بۆ ئەوەی لەلایەن خۆیانەوە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان لێئ اگاداربكەنەوەو بەشداری زیاتریان لە پرۆژەو كارەكانی وەزارەتی كارەبا بكەن، ئاماژەی بەوەش كرد كە وڵاتەكەی لەرێگەی كۆمپانیاكانیەوە زیاتر روو لەهەرێمی كوردستان دەكات و بەشدارییەكی زیاتری دەبێت.
كۆمپانیاكانی كۆریای باشور لەچەندین پرۆژەو كاری وەزارەتی كارەبا باشدارن بەتایبەتی لە دروستكردنی وێستگەی كارەبای 300 مێگاواتی هەڵمی لەخەبات ، دامەزراندنی ئەم وێستگەیەش لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەیەكەمین وێستگە دادەنرێت كە لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنەوەی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنێت .

43010612020_1.jpg

403010612020_2.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure