1128 جار خوێندراوەتەوە 1/13/2020
وەزیری کارەبا وێستگەی کارۆئاوی دوکان بەسەردەکاتەوە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13/1/2020 بەڕێز ئەندازیار کەمال محەمەد صالح وەزیری کارەبا بەیاوەری شاندێکی وەزارەتی کارەبا هەر یەک لەبەرێوەبەرى گشتى دیوان و بەرێوەبەرانى دابەشکردن و گواستنەوە و بەرهەمهێنان و کۆنترولى کارەبا سەردانی وێستگەی دوکانی کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لەکێشەو گیروگرفتەکانی وێستگەکەو چۆنیەتی چارەسەرکردنی.
دوای گەیشتنی بەرێز وەزیری کارەبا لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان سیروان سەرحەد قایمقامی دوکان و بەڕێوەبەڕی یەکە ئیداریەکانی سنوورەکەو ئەندازیار سالار حسام الدین بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای سلێمانی و کارمەندان و تەکنیکارانەوە پێشوازیلێکرا.
لەدانیشتنێکیشدا وەزیری کارەبا دەستخۆشی لەستافی وێستگەی دوکان کرد بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکەو دواتر گوێبیستی کێشەو گیروگرفتەکانی وێستگەکە بوو، کە وەزارەتی کارەبا پلانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکانەی کە لەکارکەوتبوون، هەورەها جەختی کردەوە لەسەر بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکانەی وێستگەکە کە لەکار کەوتوون.







SAWEN