1151 جار خوێندراوەتەوە 1/16/2020
وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتوانای 165 مێگاوات کارەبا لە کەلار دادەمەزرێت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 16/1/2020 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە شاندێکی کۆمپانیای ( ئەگریکۆی) ی بەریتانی کرد، کە بەمەبەستی دانانی وێستگەیەکی غازی مۆبایلی بەرهەمهێنانی کارەبا سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردبوو، لەو دیدارەدا کە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامادەیبوون، وەزیری کارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان ئاماژەی بەگرنگی دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گەرمیان کرد، بەتایبەتی لەسەرقەڵای کەلار کە نزیکە لەسەرچاوەی غازی سروشتی و لەرووی ئابووریی و تێچوون و بەرهەمهێنانی کارەباوە سودێکی گەورەی بۆ کارەبای هەرێم و بەتایبەتی ناوچەی گەرمیان هەیە، بەتایبەتی ئەم وێستگەیە لەرێگەی وەبەرهێنانەوە ئەنجام دەدرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا تێچوونی کڕینی وزەی کارەباکەیان دەکەوێتە سەرشان ، شاندی میوان سوپاسی وەزارەتی کارەبایان کرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و پاڵپشتی دامەزراندنی وێستگەکە رۆڵی بەرچاویان هەبوو.
وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی مۆبایلەوە لەرووی کات و تێچوونەوە سودێکی ئابوورییانەی باشی هەیە، کۆمپانیای ( ئەگریکۆی بەریتانیش شارەزاییەکی گەورەیان لە دانانی ئەمجۆرە وێستگانە هەیە، کە بڕیارە گرێبەستەکەی بەمنزیانە واژوو بکرێت و بەدوو قۆناغ لەماوەی 8 مانگدا پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


sawen