794 جار خوێندراوەتەوە 2/5/2020
پارێزگاری هه‌ولێر: له كۆی 506 شوێن كه‌پشكنینیان بۆ كراوه 156 یان زێده‌رۆییان هه‌بووه و بڕدراون
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 5-2-2020 تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی بڕینی زێدهرۆییهكانی كاره‌با له سنووری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولیر تیمه‌كانی له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - مه‌سیف به‌سه‌ر كرده‌وه ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا ڕایگه‌یاند له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا چاوپۆشی له هیچ كه‌سیك تناكرێت و دژی هیچ كه‌س و لایه‌نه‌ك نیه ته‌نها ده‌مانه‌وێت كاره‌بای سه‌رپێچی و زیدهڕۆییهكان نه‌هێلین و دزینی كاره‌با كه سه‌روه‌تێكی نیشتیمانییه هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ل هه‌ر جۆر دزینێكی تر هه‌مان مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ل دزین و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كان ده‌كه‌ین .
پاڕێزگاری هه‌ولێر رونیشیكرده‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت به هاوكاری و هه‌مه هه‌نگی وه‌زاره‌تی كاره‌با و له‌م ماوه‌یه‌دا له كۆی 506 شوێن كه پشكنینیان بۆ كراوه 156 یان زێده‌ڕۆییان له كاره‌بادا ئه‌نجام دابوو تیمه‌كانمان كاره‌باكانیان لێبریوون ، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان دا فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌لێك كه‌س كه ئیشی ره‌شیان به كاره‌باوه ده‌كرد ده‌ست گیر كراون كه وه‌ك باند كاریان ده‌كرد و هه‌ندێك ناوی تریش چاودێریان له‌سه‌ره .
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی برینی كاره‌بای سه‌رپێچی و زێده‌رۆییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێم به هاوكاری و هه‌مه‌هه‌نگی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستی پێكردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن ئه‌مه‌ش له پێناو باشتر كردنی كاره‌با و نه‌هێشتنی ته‌واوی زێدهرۆییهكانی سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی .

sawen