416 جار خوێندراوەتەوە 2/18/2020
وەزیرى کارەبا له کۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دا چه‌ند بریارێکی ده‌رکرد
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه به‌رواری 18-2- 2020 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیرى کارەبا لە نووسینگەى وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی وه‌زاره‌تی کرد که و وبریکار و راوێژکاران و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئاماده‌یی بوون" وه‌زیری کاره‌با له‌و کۆبونه‌وه‌دا باسی له جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی چاکسازی کردوو لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 رۆژدا ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده بکه‌ن .
سه‌باره‌ت به سه‌ر پێچیهکانی کاره‌باش وه‌زیری کاره‌با سوپاسی هاوڵاتیانی کرد که وه‌ک پێویست هه‌ماهه‌نگ بوونه له‌گه‌ل تیمه‌کانی وه‌زاره‌ت و ته‌ئکیدی له‌وه‌ش کرده‌وه که تیمه‌کانی نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆی وسه‌رپێچی کاره‌با له ته‌واوی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بن به هاوکاری یه‌که ئیدارییه‌کان و چاو پۆشی له هیچ سه‌رپێچیه‌ک ناکه‌ن .
ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت بوو به قۆناغه‌کانی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک که له ئێستادا زیاتر له 213 هه‌زار پێوه‌ر به‌ستراوه له ته‌واوی کوردستان و تیمه‌کانی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ک به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان ، وه‌زیری کاره‌با له نزیکه‌وه گوێبستی وورده‌کارییه‌کانی پرۆژه‌که بوو، وێرای ده‌ست خۆشی بۆ سه‌رپه‌رشتیکاران و ئه‌ندازیارانی پرۆژه‌که داوای کرد ئه‌م پرۆژه ستراتیژه له ماوه‌و کاتی خۆی دا ته‌واو بێت و هاوبه‌شانی کاره‌باش ده‌بێت هاوکاری تیمه‌کانمان بن .
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری کاره‌با باسی پرۆژه‌کانی وه‌زاره‌تی کرد له بواره‌کانی گواستنه‌وه و دابه‌شکردنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بریاری دا هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی له به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ده‌بێت کۆمپانیاکان پابه‌ندی کاتی ته‌واو بوون و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کان بن.
