657 جار خوێندراوەتەوە 3/9/2020
لە پشووەکاندا تیمەکانی کۆنترۆڵ و تەکنیکی و چاکسازیی لەخزمەتی هاوڵاتیان دا دەبن
لەسەر رۆشنایی راگەیاندنەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتییان لە 12ی 3 تاکو 29ی 3ی کردە پشووی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت جگە لەوەزارەتەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ و تەندروستی، بەپێویستی دەزانین وەکو وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە تیمە ئیشگگرەکانی ( کۆنترۆڵ و تەکنیکی و وێستگەکان و چاکسازیی ) بە بەردەوامی و بەشێوەی ئێشگگریی 24 کاتژمێر لەخزمەتی بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا دەبن، بۆ ئەوەی هیچ گرفتێکی تەکنیکی لە سیستەمی کارەبا روونەدات و لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن ، بەتایبەتی بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ نەخۆشخانەکانی کوردستان.



sawen