275 جار خوێندراوەتەوە 6/14/2020

وەزیری كارەبا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی كۆریای باشور كرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 14/6/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە (چۆی كوای ژین) كونسوڵی گشتی كۆریای باشور لەهەرێمی كوردستان كرد ، لەدیدارێكدا كە راوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی كونسوڵی گشتی كۆریای باشور تەئكیدی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و حكومەتی كۆریای باشور كردەوە .

لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی گشتی كۆریای باشور سوپاسی وەزارەتی كارەبای كردوو رایگەیاند كە وێڕای كۆرۆنا و بوونی ئاستەنگ لەبەردەم هاتنەوەی تیمی چاكسازیی و بەگەڕخستنی وێستگەی كارەبای خەبات بەڵام بەخۆشحاڵیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی كارئاسانی و هاوكاریی تیمەكانی وڵاتەكەی بكات و بگەڕێنەوە كوردستان، هەروەها كونسوڵی گشتی كۆریای باشور داوای لەوەزارەتی كارەبا كرد هەماهەنگی و پەیوەندییەكانیان پتەوتر بكەن لەگەڵ وەزارەت بەتایبەتی بۆ بەگەڕخستنەوەی وێستگەی كارەبای خەبات و ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی بۆ وەزارەت نیشاندا ، دواتر وەزیری كارەبا باسی دوا هەنگاوەكانی ئامادەكردن و رێكخستنەوەی وێستگەی هەڵمی خەبات كردوو لەنزیكەوە باسیان لەووردەكارییەكانی تەكنیكی و هونەری كرد كە بڕیارە لەمانگی تەموزی ئەمساڵدا بەگەڕ بخرێت ، لەتەوەرێكی دیدارەكەدا وەزیری كارەبا داوای لە راوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا وێستگەكە ئامادە بكرێت و بخرێتە كار.

.كۆمپانیاكانی كۆریای باشور لەچەندین پرۆژەو كاری وەزارەتی كارەبا بەشدارن بەتایبەتی لە دروستكردنی وێستگەی كارەبای 300 مێگاواتی هەڵمی لەخەبات

52111462020_2..jpg

342111462020_3..jpg

123111462020_3..jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure