319 جار خوێندراوەتەوە 6/15/2020

پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و

داوا لەئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 15/6/2020 ئه‌ندازیار كه‌مال محمد ساڵح وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى ڤیدیۆكۆنفراسەوە له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌ تیایدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ره‌وشى كاره‌با و میكانیزمه‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با كه‌ ماوه‌ى 3 مانگه‌ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كاره‌كانى راوه‌ستاوه.‌لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەریەك لە به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانى كاره‌باى سلێمانى و دهۆك و هه‌ولێر و گه‌رمیان و لیژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باو لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باى شاره‌كان له‌رێگه‌ى ڤیدۆ كۆنفراسەوە ئامادەیبوون . ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا باسی لەرەوشی كارەبای كوردستان و بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبای ئەو هاوڵاتیانە كرد كە قەرزاری كارەبان، بەهۆی سوود مه‌ندبوونى هاوڵاتیان و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنیان بۆ بڕیاره‌كه‌، داوایان له‌ سه‌رۆكاتى ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی كوردستان كردووه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌.
له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا وه‌زیرى كاره‌با رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیاكانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك له‌ گفتوگۆدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانان و به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانی راگیراوه‌.

1753221862020_22.jpg

952221862020_11.jpg

3152221862020_33.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure