373 جار خوێندراوەتەوە 6/19/2020
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان: پرۆژەی پێوەری زیرەك و هاوبەشیكردنی كەرتی تایبەتی لە دابەشكردنی كارەبادا چارەسەری سەرەكی كۆنترۆڵ و بەڕێوەبەردنی سیستەمی كارەبایە
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان ئاماژەی بە دەستپێكردنەوەی پرۆژەی پێوەری زیرەك كردوو هەروەها لەپێناو سوودمەندبوونی زۆرینەی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كارەبان ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داواكارییەكی وەزارەت دەربڕی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی دیاریكراو بە پێدانەوەی قەرزەكەو سوودمەندبوون بە رێژەی كەمكردنەوەی لە 15%ی قەرزەكە. لەتەوەرێكی دیمانەكەیدا وەزیری كارەبا جەختی لەسەر ئەو چاكسازیی و كەمكردنەوەی خەرجیانە كردەوە كە وەزارەتی كارەبا لە چاوخشاندنەوە بەگرێبەستەكان و گۆڕینی سوتەمەنی وێستگەكان لە گازوایلەوە بۆ غاز و هەروەها كەمكردنەوەی نرخی كڕینی هەر ( یەك ) مێگاوات كارەبا لەكاتژمێرێكدا جێبەجێ كراوە .
وەزیری كارەبا لەو دیمانەیەدا باسی لەو پرۆژانە كرد كە لەماوەیەكی كەمدا لەبوارەكانی گواستنەوەو دابەشكردن ئەنجامدراوە كە گرنگترینیان پرۆژەی پێوەری زیرەكە كە تا ئێستا 253.809 پێوەر لەهەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەستراوە ، هەروەها ئاماژەی بەهەڵمەتەكانی بڕین و سزادانی سەرپێچیكارانی كارەبا كرد كە رۆڵی لەگەڕانەوەو كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و دابەشكردنێكی دادپەروەرانە دەبێت . لێرەدا دەقی وەڵامەكانی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بڵاودەكەینەوە.
http://www.gulan-media.com/sorani/details.php…
