390 جار خوێندراوەتەوە 7/2/2020

لەمەراسیمێكدا رێزلێنان ئاراستەی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا كرا

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەمەراسیمێكدا كە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگاكان لەرێگەی فیدیۆ كۆنفرانسەوە ئامادەیبوون رێزلێنانی ئاراستەی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا كردوو خواحافیزی لێكرد، لەو مەراسیمەدا وەزیری كارەبا سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ئاراستەی هۆگر شاڵی كرد كە لەقۆناغێكی هەستیارو گرنگدا ئەركی بەڕێوەبردنی وەزارەتی لەئەستۆ گرت و توانی بەو پەڕی دڵسۆزی و لێهاتووییەوە سەرەڕای شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەو موچە وەزارەت بەڕێوەببات ، لەمبارەیەوە وەزیری كارەبا وتی: هۆگر شاڵی نموونەی كەسایەتی دڵسۆزو پرۆفیشناڵ و لێهاتوویی وەزارەت بوو، لەقۆناغێكی هەستیارو گرنگدا ئەركی وەزارەتی كارەبای لەئەستۆگرت، ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبا لەدوای رۆشتنیشی وەكو كەسایەتیەكی بەتوانا و پڕ ئەزموون پێویستمان بە پێشنیارو بۆچوونەكانی هەیە، دواتر لەلایەن سەرجەم بەڕێوەبەرانی وەزارەتەوە ئومێدو هیوای لەش ساخی و سەلامەتیان ئاراستە كردوو خواحافیزیان لێكرد. لەلایەن خۆشیەوە هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا ئومێدی خواست بریكاری نوێ بتوانێت هەماهەنگ و هاوكاریی وەزیرو ستافی وەزارەت بێت بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی هاوبەشانی كارەبا بكەن، هەروەها سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی كرد كەسەرەڕای پاشەكەوتی موچە و دواكەوتنی موچە و ئەو دۆخە ناسك و هەستیارەدا توانیویانە دڵسۆزانە حزمەتی هاوڵاتیان و نیشتمانەكەیان بكەن.

48312272020_1.jpg

10412272020_2.jpg

31412272020_3.jpg

56412272020_4.jpg

21512272020_5.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure