219 جار خوێندراوەتەوە 7/9/2020

وەزیری كارەبا: لەم مانگەدا بەرهەمهێنانی كارەبامان زیاد كردوو لە هەفتەی داهاتووش 150 مێگاوات كارەبای دیكە زیاد دەكەین


ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بە زیادبوونی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست توانیویانە پارێزگاریی لەپێدانی 16 كاتژمێر كارەبا بكەن، ئەمەش بە پشت بەستن بە بەردانەوەی 275 مەتری موكەعەب لە چركەیەكدا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان ، بەمش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دوكان لە 120 مێگاوات كارەباوە بۆ 200 مێگاوات زیادیكردوو لە دەربەندیخانیش لە 70 مێگاوات كارەباوە بۆ 90 مێگاوات كارەبا زیادبوو، بڕیاریشە لە حەفتەی داهاتوودا لەوێستگەی خەبات 150 مێگاواتی دیكەی كارەبای دیكە زیاد بكەین..).
سەبارەت بە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لەم وەرزەی گەرمادا وەزیری كارەبا وتی: ( ئەگەر بەرواردێک بکەین لە نێوان مانگی ٦ی ساڵی ڕابردوو، مانگی ٦ی ئەمساڵ باشتر بووە، تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی ٦ ـدا بۆ تەواوی کوردستان ١٦ کاتژمێر و ٢٨ خولەک بووە ، ئێستاش ٤٠٠ هەتا ٥٠٠ مێگاواتی تر زیاد بووە لە مانگی ٦ و خواستی خەڵکیش زیاد بووە، بۆیەش پێ دەچێ پێدانی کارەبا بە هاوولاتییان لە ١٧ کاتژمیر کەمتر نەبێت.).

123962872020_dokan.jpg

44362872020_4444444444.png

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure