219 جار خوێندراوەتەوە 7/9/2020
لێژنەی باڵاو لاوەكییەكانی یاسای چاكسازیی وەزارەت كۆبوونەوە
لێژنەی باڵاو لاوەكییەكانی یاسای چاكسازیی وەزارەت كۆبوونەوە
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لێژنەی باڵاو لێژنە لاوەكییەكانی وەزارەتی كرد ، بۆ جێبەجێكردنی بڕگەو بڕیارەكانی یاسای چاكسازیی لەوەزارەتی كارەبا، ئەمەش دوای ئەوەی لەوەزارەتی داراییەوە دوو خشتەی دیكەی تایبەت بە راژەو موچەو ووردەكارییەكانی دیكەی فەرمانبەران هاتووەو پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی كارەبا لە پارێزگاكان پڕبكرێنەوە، وەزیری كارەبا داوای لە ئەندامانی لێژنەكە كرد بەدواداچوونی جیددی بكەن بۆ تەواوكردنی داواكارییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بەزووترین كات ئەو خشتانە پڕبكرێنەوەو هەموو زانیاریی و داتاكان بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران.

