333 جار خوێندراوەتەوە 7/14/2020
وێستگەی 300 مێگاواتی کارەبای هەڵمی خەبات کرایەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە كە بەرێژەی لە 10٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکات. سەرۆکی حکومەتیش لە مەراسیمی کردنەوەی وێستگەکە پەیمانی بە هاووڵاتییان دا "سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام كۆمپانیاكان و حكومه‌تیش له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوەستن".
پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی کارەبا، کۆمپانیای پۆسکۆ و KNOCـی کۆری دروستکراوە و زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری تێچووە. وێستگەکە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا كە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە کوردستان و ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی حکومی کرایەوەن بەیەكێك لە پرۆژە گەورەو ستراتیژییەكان دادەنرێت كە لەرووی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە گرنگیەكی زۆری هەیە ، بەتایبەتی كە تادێت خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاد دەبێت و لەگەڵ زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان، پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە.
مەسرور بارزانی، لە گوتارێکدا لە مەراسیمی بەگەڕخستنی وێستگەکە رایگەیاند "ئه‌وه دووه‌م پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌ین و وهگهڕیدهخهین ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، ئێمه به‌رده‌وامین له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و به‌ڵێنه‌كانمان به‌جێ ده‌گه‌یەنین".
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمەکەدا گوتارێكی پێشكەش كردوو وتی : "ئەمە پڕۆژەیەکی دیکەی گەورەیە و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە سەرەڕای ئەو دۆخە سەختەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بەڵام خەمی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا یەکێک بووە لە پرەنسیپەکانی کابینەی نۆیەم".
ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێكیدا وتی : وێستگەی ھەڵمی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكھاتووە و ھەریەكەیەكی 150 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنێت و به نه‌وتی ره‌ش كار ده‌كات و به بۆری راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته وێستگه‌كه و سووته‌مه‌نی به تانکەر بۆ ناگوازرێتهوهو لەپرۆسەی گواستنەوەی سوتەمەنی دا قەرەباڵغی لەسەر شەقامەكان دروست ناكات.
وەزیری كارەبا راشیگەیاند: "پڕۆژەكە وا دروستكراوە، ھیچ زیانێك بە ژینگە و دەوروبەر ناگەیەنێت... لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەك وەزارەتی كارەبا چەندین پڕۆژەمان پێشكەش كردووە، بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر 90% دراوە و بەشێكیان كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە".






sawen