233 جار خوێندراوەتەوە 8/9/2020

وەزیری كارەبا: بۆ بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوی باش نراوە

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا بەووردی باس لە بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەو گرفت و كێشانە كرا كە دێتە بەردەم دابەشكردنی كارەبا و لەنزیكەوە گوێبستی راوپێشنیارەكان بوو. تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هەنگاوەكانی بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا و لەمبارەیەوە وتی: وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشی ناوەو بەووردی بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەكرێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا بڕیاری دامەزراندنی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دەركرد سەبارەت بە سوتانی ژمارەیەك لە محاویلەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا ، هەروەها جەختی لەسەر ئەو خاڵە كردەوە كە لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە نابێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كارەبای هەرێم هەبێت.

1841131382020_1.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure