221 جار خوێندراوەتەوە 8/19/2020
وەزیری كارەبا پێشوازی لە لێژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان و پیشەسازی لەپەرلەمان كرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە لێژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان كرد، لەكۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە پەرلەمانتاران عەلی حەمە ساڵح و گوڵیزار رەشید سندی و بەختیار شوكری سلێمان ئامادەیبوون باس لە سێكتەری كارەبا و هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبا كرا كە بۆ باشكردنی ژێرخانی كارەبا دەستی بەجێبەجێكردنی كردووە، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پرۆژەیەكی گرنگی وەزارەت كە تایبەتە بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا و وەزیری كارەبا وەڵامی هەموو پرسیارەكانی لێژنەكەی دایەوە.
لەلایەن خۆیانەوە سوپاسی وەزیری كارەبایان كردوو رایانگەیاند كە وەزارەتی كارەبا یەكێكە لەو وەزارەتانەی هەموو داتاو زانیارییەكان پێشكەشی پەرلەمانتاران دەكات و هاوكارو هەماهەنگێكی باشی لێژنەكەیانە .



sawen