211 جار خوێندراوەتەوە 8/26/2020
وەزیری كارەبا: لەكابینەی نۆیەمدا كەرتی كارەبا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە
وەزیری كارەبا سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد
رێكەوتی 26/8/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی پارێزگای دهۆكی كردوو لەلایەن بەڕێز دكتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك پێشوازی لێ كرا، لەو سەردانەیدا كە ژمارەیەك لەراوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی كارەبا لەگەڵیدا بوون باسی رەوشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و لە پارێزگای دهۆك بەتایبەتی كراو چەند پرۆژەو كارێكی وەزارەتی كارەبا لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكەدا باس كرا . لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری دهۆك دەستخۆشی لەوەزارەتی كارەبا كرد بەوەی توانیویانە گۆڕانكاریی بەرچاو لە رەوشی كارەبا بكەن كە سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا وەزارەتی كارەبا پرۆژەو كارەكانیان رانەگرت و بگرە لەماوەی ساڵێكدا چەندین پرۆژەی گرنگ ئەنجام درا بەتایبەتی راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی خەبات - زەنگەنان بۆ پارێزگای دهۆك ، لەو دیدارەدا پارێزگاری دهۆك ئامادەیی هاوكاریی و یارمەتیدانی وەزارەتی دەربڕی لەپێناو زیاتر باشبوونی دۆخی كارەبا.
دواتر لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سوپاسی خەڵكی دهۆكی كردوو باسی ژمارەیەك پرۆژەو كاری گرنگی وەزارەتی كارەبا كرد، لەو گۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزیری كارەبا وتی: لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانداو بەهەوڵ و پاڵپشتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەرتی كارەبا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوەو ساڵی رابردوو لەمانگی ئابدا تەنیا 15 كاتژمێر كارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش كراوە بۆ ئەمساڵ لەهەمان مانگدا ئاستی دابەشكردنی كارەبا بۆ 20 تا 21 كاتژمێر بووە.


sawen