203 جار خوێندراوەتەوە 8/27/2020

وەزیری كارەبا لە زاخۆ

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای دهۆك پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 27/8/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی دەڤەری زاخۆی كردوو لەلایەن بۆتان موحسین قایمقامی زاخۆوە پێشوازی لێكرا، لەو دیدارەدا باس لە رەوشی كارەبا لەدەڤەرەكەو ئەو پرۆژانە كرا كە وەزارەت ئەنجامی دەدات، لەلایەن قایمقامی زاخۆشەوە سوپاسی وەزیرو ستافەكەی كرا بۆ ئەو خەمخۆری و دڵسۆزییەی كە بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا لەكوردستان بەگشتی و لەدەڤەری زاخۆ بەتایبەتی ئەنجامی دەدەن.

وەزیری كارەبا لەو سەردانەیدا بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای زاخۆی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە گوێبستی داواكاریی و پێشنیارەكانی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی كارەبا بوو، دەستخۆشی و سوپاسی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گەیاندە تەواویی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا كە خەمخۆرانەو دڵسۆزانە لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون . هاوكات باس لە گرنگی جێبەجێكردنی پرۆژەی كواشێ- تلكەبەر كرا كە كاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەركردنی تەواویی گرفتەكانی كارەبا دەكات لەدەڤەری زاخۆ.

36702882020_1.jpg

0802882020_2.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen

Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure