رێنمایی مۆڵەتى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى (2013- 2014) لەسەر بنەماى (نفقە خاصە)

یەكەم :

ئەو مامۆستایەی دەیەوێت لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندنى باڵا(ماستەر، دكتۆرا) بدات:-

 

أ- فۆرمى ئامادەكراو بۆ ئەو مەبەستە، بە وردى پرِى دەكاتەوە و لەلایەن لایەنى بەرپرسەوە پشت راستدەكرێتەوە.

ب- پێویستە لە 25/4/2013 تاوەكو 25/6/2013 لە رێگاى بەرِێوەبەرایەتى پەروەردەو بەرِێوەبەرایەتییە گشتییەكانەوە داواكارى پێشكەش بكات.

ج- لایەنى پەیوەندیدار واتە گشت بەرِێوەبەرایەتیە گشتیەكانى دیوانى وەزارەت و بەرِێوەبەرایەتیە گشتیەكانى پەروەردەى پارێزگاكان بەر لە 1/7/2013 لیستى ناو و پوختەى راژەو فۆرمى داواكار و پێویستیەكان بۆ وەزارەتى پەروەردە/ بەرِێوەبەرایەتى گشتى فێركردنى ئامادەیی و پێشەیی/ بەرِێوەبەرایەتى مۆڵەتى خوێندن بەرزبكەنەوە.

د- لە رێگەى لێژنەى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەت لە 1/7/2013 تاوەكو 20/7/2013 پێداچونەوە و وردەكارى لەسەر داواكاریەكان دەكرێت و بۆ هەر پارێزگایەك لە 20/7/2013 ناوى ئەو كەسانە ئاشكرا دەكرێت كە لەبەر رۆشنایی پێویستى وەزارەت و پسپۆرِایەتیەوە بۆ ساڵى خوێندنى دیاریكراو مافى خوێندنیان دەبێت.

 

دووەم:

هەماهەنگى تەواو لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان دەكرێت، بە مەبەستى زانیارى تەواو لەسەر زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمیەكان، هەروەها لە كاتى پێدانى مۆڵەتى خوێندن، وێنەیەك لە فەرمانەكانیان پێدەدرێت وەكو سەرەتایەك بۆ كردنەوەى (ملف) و لەكاتى بەدەستهێنانى برِوانامە بۆیان هاوتا بكرێت.

 

سێهەم:

مۆڵەتى خوێندن بە پێی پێویستى وەزارەت بۆ پسپۆرِایەتیەكان دەدرێت. چوارەم: ئەو مامۆستایەی دواى 20/7/2013 كاندید دەكرێت بۆ تەواوكردنى خوێندنى باڵا پێویستە ئەوبەڵگە و دۆكۆمێنتانە ئامادە بكات، بە مەبەستى پێدانى مۆڵەتى خوێندن:-

 

أ- قبوڵى زانكۆ (لە فۆرمى داواكارى دیاریكردوە)، بە فەرمى كاتى خوێندنى ناوبراو ئاماژەى بۆ كرابێت.

ب- برِوانامەى بە نمرەى رەسەن یاخود راستبینكراو (بەكالۆریۆس، ماستەر). ج- پوختەى راژە (كە بە وردى پر كرابێتەوە).

د- كەفالە بە برِى ئەو موچەو موستەحەقاتانەى وەریدەگرێت، واتە موچەى بنەرِەتى و دەرماڵە جێگیرەكان (برِوانامە، هاوسەرگیرى، منداڵ).

ه- بەڵێنامەیەك پێشكەش بكات، كە دوو هێندەى ماوەى مۆڵەت دواى بەدەستهێنانى برِوانامە خزمەتى وەزارەتى پەروەردە دەكات.

و- كۆپی رەنگاو رەنگ لە پاسپۆرت و فیزە.

ز- بەڵینامەیەكى دەستنووس پیشكەش بكات، كە لە ماوەى (30) رۆژ دەست بەكاربوونى لە خوێندن رەوانە بكات، بە پێچەوانە مۆڵەتەكەى هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

پێنجەم:

پسپۆرِى و ژمارەى دیاریكراو بۆ هەر پارێزگایەك بە پێی پێویستى و كێبرِكێ، پالێوراوەكان دەكرێت.

 

شەشەم:

مەرجە گشتیەكانى داواكار:

 

1- ئەو كارەى كە فەرمانبەر بەرِێوەى دەبات دەبێت لە پلە(یەك و بەرەو خوار بێت)لە پلە بەندى موچە، كە هاوپێچە بە یاسایی موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت و كەرتى گشتى ژمارە (22) ى ساڵ 2008.

2- برِوانامەی لە یەكێك لە دەزگاكانى خوێندن(مۆسسە تعلیمیە)ى دانپێنراو لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیەوە بەدەست هێنابێت كە رێگاى پێبدات بۆ تەواوكردنى خوێندن لە پسپۆرِى داواكراو.

3- پێویستە مامۆستا (2) دوو ساڵ خزمەتى وەزیفى فعلى و شایستە(خدمە وظیفیە فعلیە مرچیە)ى هەبێت لە پاش دوا برِوانامە، هەر جۆرە خزمەتێك كە خراوەتە سەر راژەى (الخدمە المچافە)ئەژمار ناكرێت بە پێی یاساى تایبەت.

4- وەربگیرێت لە دەزگایەكى ئەكادیمى باوەرپێكراو و رێگەپێدارو لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیەوە.

5-

أ/ نابێت تەمەنى كاندید بۆ خوێندنى ماستەر لە (45)چل و پێنج ساڵ تێپەرِى كردبێت.

ب/ نابێت تەمەنى كاندید بۆ خوێندنى دكتۆرا لە (50) پەنجا ساڵ تێپەرِى كردبێت.

 

6- نابێت تێكرِاى نمرەى كاندید بۆ خوێندنى ماستەر لە (65%)شەست و پێنج لە سەدا كەمتر بێت.

7- نابێت تێكرِاى نمرەى كاندید بۆ خوێندنى دكتۆرا لە (70%)حەفتا لە سەدا كەمتر بێت.

8- پێویستە بابەتى خوێندنى مامۆستا پەیوەندى راستەوخۆى هەبێت بەو كارەى كە دەیكات و پسپۆرِى ئەو برِوانامەیە كە هەڵگریەتى.

9- بنەمای كێبركێ لەسەر كۆنمرە و بچوكى تەمەن دەبێت(كە لە فۆرمى داواكارى ئاماژەى پێدەدرێت).

10- مۆڵەتى خوێندن موچەى بنەرِەتى و دەرماڵە جێگیرەكان (برِوانامە، هاوسەرگیرى، منداڵ) دەگرێتەوە .

11- كۆرسى زمان (ئەگەر پێویست بكات) لە لایەن زانكۆكەوە دیارى دەكرێت و ماوەكەى لە دەرەوەى ماوەى خوێندنى پسپۆرِیە.

 

شەشەم: ئەم رێنماییانە لە رۆژى دەرچونیانەوە كاریان پێدەكرێت.

دوایین بابەت