ـ د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نى ـ
هه‌موو وشه‌كانى ئاخاوتنى ئاسایى له فه‌رهه‌نگى زمانه‌وه وه‌رده‌گیرێن و، دووباره به پێى پێویست له‌نێو رِسته ساده و ئاوێته‌كاندا رِیزده‌كرێن و، مه‌به‌ستێكى داخوازراوى پێ ئه‌نجام ده‌درێت و، ده‌ربرِینێكى تایبه‌ت به‌و دۆخه‌وه پێك دێنێت، بۆیه مه‌رج نییه هه‌مان ده‌ربرِین لاى قسه‌پێكه‌ره‌كه‌ى دووباره ببێته‌وه، یانیش له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كى دیكه‌وه به‌كاربهێنرێت.
لێره‌دا جیاوازى له نێوان سامانى وشه فه‌رهه‌نگییه‌كان و جۆرى ده‌ربرِینه زمانییه‌كان به‌زه‌قى دیاره‌و پسپۆرى زمانه‌وانى و رِه‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى پێش خه‌ڵكێكى دیكه هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن، چونكه بابه‌تێكى گرنگه‌و پێویستى به سه‌ررِاوه‌ستان و لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنێكى پێوانه‌ییشه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ى سه‌ره‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكى گۆمانبرِ كه: هه‌ر كه‌سێكى سه‌ر به‌و زمانه‌وه بێت، گه‌نجینه‌یه‌كى ناژمێردراو له وشه فه‌رهه‌نگییه‌كان له مێشكی‌دا هه‌یه‌و، به‌رده‌وام و به‌پێى پێویست به‌كاریان دێنێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكى گشتى بێت و له رِووى چه‌ندێتییه‌وه لاى هه‌موو تاكێكى قسه‌پێكه‌رى ئه‌و زمانه وه‌كو یه‌ك په‌یرِه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام له‌رِووى چۆنییه‌تى به‌كارهێنانیان هه‌رگیز وه‌كو یه‌ك نین و هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵ له قسه‌كردندا شێوازێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و، به پێى شێوازى ده‌ربرِینییه‌كانییه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
لێره‌دا پرسیارێكى هه‌ستیار سه‌ر هه‌ڵده‌دات: بۆچى هه‌ندێك په‌ندو قسه‌ى نه‌سته‌ق له‌سه‌ر زارى زۆربه‌ى خه‌ڵكى هاوزمانه‌وه دووباره ده‌بنه‌وه‌و بووه‌نه‌ته ده‌ربرِینێكى گشتى و چوارچێوه‌یه‌كى ستاندارتیان وه‌رگرتووه؟؟.. ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق پێچه‌وانه‌ى بیرورِاى سه‌ره‌وه‌یه!؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ده‌توانین پشت به میتۆدێكى رِه‌خنه‌یى ـ مه‌عریفى ببه‌ستین، كه ئه‌و میتۆده‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و رِاستییه زانستییه ده‌كات كه هیچ ده‌ربرِینێكى زمانه‌وانى حوكمى وشه فه‌رهه‌نگییه‌كان وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵاوى سایكلۆجییه‌تى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ نه‌بووبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ى سه‌ره‌وه‌ش په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه رِووبه‌رِووى پرسیارێكى قووڵتر ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: كه‌ى و چۆن ده‌ربرِینه زمانییه‌كان تێكه‌ڵى ده‌روونى مرۆڤ ده‌بن؟
به پێى ئه‌و بۆچوونانه‌ى تیۆره رِه‌خنه‌ییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، ده‌كرێت ده‌ربرِینه‌كانى هه‌ر كه‌سێك به دوو رِێگه‌ى جودا تێكه‌ڵى ده‌روونى به‌رامبه‌ر ببن:
1ـ ئه‌گه‌ر گوزارش له هاودژییه‌ك بكه‌ن، كه هه‌ردوو لایه‌نى پێچه‌وانه‌ى یه‌كدى بن، به‌ڵام كاتێك دژ یه‌ك ده‌وه‌ستن شتێكى نوێ لێ په‌یدا ده‌پێت، چونكه گه‌ردوون به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه پێكهاتووه، كه دوو شت دژیه‌ك ده‌بن و هاوسه‌نگى هاوكێشه‌یه‌كى به‌رامبه‌ر یه‌كدى رِاده‌گرن و گرێییه‌كانى ژیان په‌یتا په‌یتا ده‌كه‌نه‌وه‌و، گه‌وره‌ترین گرێش ئه‌وه بووه كه ئاده‌میزاد ئه‌و رِاستییه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه كه له هاوسه‌نگى دژیه‌كه‌كاندا: كه‌ره‌سته‌كان له دۆخى جووڵانه‌وه‌دا وزه ده‌به‌خشن و، ژیانى زینده‌وه‌رانیش له پاراستنى هاوسه‌نگییه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت.
2ـ ئه‌گه‌ر ده‌ربرِینه‌كه دوو مانا هه‌ڵبگرێت. مانایێكى دیار كه ده‌گوترێت و مانایێكى شاراوه كه بیسه‌ر لێى تێده‌گات.
هه‌ر ده‌ربرِینێكى بیستراو كه یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه تێدا بێت، ئه‌وه له نێو بیردانكى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵدا ده‌پارێزرێت و له كاتى پێویستدا به‌كارى دێننه‌وه...
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به دوو شێوه ئه‌نجام ده‌درێت:
1ـ ئه‌گه‌ر ده‌ربرِینه‌كه زاره‌كى بێت. ئه‌وه وه‌كو په‌ندى پێشینان و قسه‌ى نه‌سته‌ق و به‌ندو ئیدیۆم و حه‌یرانۆك... داده‌رِێژرێن و ده‌ماوده‌م له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى دیكه ده‌گوازرێنه‌وه.
2ـ ئه‌گه‌ر ده‌ربرِینه‌كه له ئه‌نجامى رِه‌فتارێكى ئاوێته‌یى كه به هۆى چه‌ندین رِووداو دروست بووبێت، ئه‌وه وه‌كو داستان و چیرۆك و ده‌مه‌ته‌قێ و گۆرانى... ده‌مێننه‌وه.
له هه‌ردوو حاڵه‌تى سه‌ره‌وه‌یشدا، ئه‌م گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى ده‌ربرِینه‌كان پێویستى به تۆماركردنه، كه چۆن وشه‌كان له نێو فه‌رهه‌نگه زمانییه‌كاندا رِێك ده‌خرێن و به زیندوویى ده‌مێننه‌وه. به هه‌مان شێوه، ده‌كرێت ئه‌و ده‌ربرِینه زاره‌كى و رِه‌فتارییه‌كانیش وه‌ك سامانێكى نه‌ته‌وه‌یى له نێو ئینسكلۆپیدییه كه‌له‌پوورییه‌كاندا بپارێزرێن و به‌نه‌مرى بمێننه‌وه.