ـ د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نى ـ
له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م ، بزاڤى شیكردنه‌وه‌ى هونه‌ره‌كانى ئه‌ده‌بى كوردى وه‌كو پێویستییه‌كى سه‌رده‌م به گه‌رمى ده‌ستیپێ كرا، سه‌ره‌تاكه‌ى به بلآوكردنه‌وه‌ى وتار‌و ناوه‌رِاسته‌كه‌ى به دانانى كتێب و له كۆتاییشدا رێبازێكى گشتگیرى له‌خۆگرت، كه تا رِاده‌یه‌كى زۆر له‌گه‌لأ هونه‌ره ئه‌ده‌بییه‌كان و زانسته زمانه‌وانییه‌كانى عه‌ره‌بیدا یه‌كتریان ده‌گرته‌وه .
ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكى لۆژێكى ئاسایى بووه، ئه‌گه‌ر هاتو هۆكاره هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا له رووى په‌ره‌سه‌ندنى مێژوویى و تێكه‌ڵكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێن. به‌لآم پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م بزاڤه له‌سه‌رپآ رِاوه‌ستێت له‌گه‌لأ ده‌رهاوێشته‌ى تیۆره زمانه‌وانییه‌كانى رۆژئاوادا یه‌كتریان برِى و نیمچه ململانێیه‌كى زانستى دروستبوو، كه هێشتا ئه‌دگارو كاریگه‌رییكانى به‌ته‌واوه‌تى دیارنین و، به‌پێى ئه‌زموونى میلله‌تانى دیكه‌ش وه‌كو عه‌ره‌ب ، تورك ، فارس ... كه له حاڵه‌تى وادا په‌نایان بۆ لایه‌نى ئه‌كادیمى بردووه، كه‌وتوونه‌ته نێو كێشه‌یه‌كى یه‌كجار گه‌وه‌ره‌وه، چونكه له لایه‌نێكه‌وه بابه‌تێكى هاوبه‌شه له‌نێوان هونه‌ره‌كانى هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ده‌ب و زمان، بۆیه هه‌ر برِیارێك له‌م باره‌وه وه‌ربگیرێت پێوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و سه‌رله‌نوآ بیناكردنى مَشكى ئینسانه‌وه هه‌یه .لێره‌دا پرسیارگه‌لێكى ره‌وا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له‌وانه :ئا- ئایا كاتى ئه‌وه هاتووه كه ده‌زگه ئه‌كادیمییه‌كانى كوردستان ده‌رگه بۆ ئه‌م جۆره ململانێیه بكه‌نه‌وه‌و به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان برِیار وه‌ربگرن .ب- ئایا رِه‌وانبێژى و شێوازگه‌رایى ته‌واوكه‌رى یه‌كترن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه په‌ره‌سه‌ندنى هه‌ر یه‌كێكیان له‌سه‌ر حیسێبى له‌ناوچوونى به‌رانبه‌ره‌كه‌یه‌تى .پ- ده‌كرێت ئه‌م كێشه‌یه به شه‌رِى چالدێران (1514ز) بچوێنرێت ، كه ئه‌وسا ململانآ له نێوان دوو زلهێز بوو ( عوسمانى – سه‌فه‌وى ) و له‌سه‌ر خاكى كوردستان رووی‌دابوو، ئه‌مرِۆیش دووباره ده‌بێته‌وه، به‌لآم یاریكه‌ره‌كان جیاوازن و له‌جیاتى ململانآ له‌سه‌ر خاك بكرێت ئه‌مجاره له‌نێو مێشكى كورددا ئه‌نجام ده‌درێت .ج- هه‌ڵسوورِێنه‌رانى ئه‌م كێشه‌یه ملكه‌چى ئه‌نجامى زانستى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌بن، یانیش له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به بیر‌و ئایدیۆلۆژییه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.گه‌رِان به‌دواى وه‌لآم و دۆزینه‌وه‌ى پاساو بۆ سه‌لماندنى هه‌ر گریمانه‌یه‌ك كه به‌م دوو لایه‌نه‌وه تایبه‌ت بێت، دیسانه‌وه كارێكى رِه‌وایه‌و له گرنگى مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌م كێشه‌یه كه‌م ناكاته‌وه .بۆ رِوونكردنه‌وه‌ى بنه‌ماو ئامانجه‌كانى هه‌ردوو لایه‌نى كێشه‌كه‌ش ( رِه‌وانبیژى و شێوازگه‌رایى )، به پێویستمان زانى پشت به بۆچوونى چه‌ند پسپۆرێكى عه‌ره‌بى ببه‌ستین وه‌كو ( مصطفى ناصف ، شكری محمد عیاد ، عبدالسلام المسدی ، یوسف أبو العدوس ...) بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌ن شی بكرێنه‌وه‌و له‌باره‌ى تیۆرى و پراكتیكییه‌وه به‌راوردبكرێن و شێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌لأ ده‌قى ئه‌ده‌بى و زانستى زماندا لێك بدرێنه‌وه‌و، پۆخته‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌م چه‌ند خالآنه‌دا كورت ده‌كه‌ینه‌وه :1- بنه‌ما زانسته رِه‌وانبێژییه‌كان پشت به لۆژیكى ئه‌رستۆیى ده‌به‌ستن، به‌لآم بواره‌كانى شێوازگه‌رایى له‌چوارچێوه‌ى زمانه‌وانیدا ده‌ستنیشان ده‌كرێَن .2- زانسته رِه‌وانبێژییه‌كان مۆركێكى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌لآم لێكۆڵینه‌وه شێوازگه‌راییه‌كان زیاتر رِێچكه‌ى رِۆنان و رِێكخستنه‌وه‌ى پێكهاته‌كان ده‌گرێته‌به‌ر.3- لێكۆڵینه‌وه‌ى رِه‌وانبێژى به‌ره‌و جۆرێكى پسپۆرى له ئاخاوتندا ده‌رِوات، كه ئه‌ویش ئاخاوتنى ئه‌ده‌بییه، به‌لآم لێكۆڵینه‌وه شێوازگه‌راییه‌كان هه‌موو جۆره‌كانى ئاخاوتن ده‌گرنه‌وه .4- هه‌نگاونانى رِێبازى لێكۆڵینه‌وه‌ى رِه‌وانبێژى له هونه‌رى رِه‌وانبێژییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌لآم رِێبازى لێكۆڵینه‌وه‌ى شێوازگه‌رایى له تایبه‌تمه‌ندێتى خودى شێوازه‌وه ده‌ستى پآ ده‌كرێت .5- مه‌به‌ستى رِه‌وانبێژى – زۆر جار – رِێنماییكردن و فێركارییه‌كى كردارییه، به‌لآم مه‌به‌ستى شێوازگه‌رایى تۆژینه‌وه‌یى و ده‌ستنیشانكردنێكى وه‌سفییه .6- رِه‌وانبێژى له هه‌ڵسه‌نگاندندا پێوه‌رێكى دێرینى هه‌یه، به‌لآم شێوازگه‌رایى لایه‌نه باش و خراپه‌كان ده‌ستنیشان ناكات، به‌ڵكو پتر پێوه‌ندى زمان به‌ده‌قه‌وه‌و رِێكخستن و پێكهاته‌كانیان ئاشكرا ده‌كات .7- دامه‌زراندنى زمان له شێوازگه‌راییدا له رِێگه‌ى وشه‌و رِسته‌و په‌ره‌گراف و ده‌قه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و، به‌شێوه‌یه‌كى رِۆنانى و ده‌روونى و كۆمه‌لآیه‌تى هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، به‌لآم رِه‌وانبێژى به شێوه‌یه‌كى فه‌رهه‌نگى و رِێزمانى و رِۆنانى و رِوونبێژییه‌وه له دروستى و رِه‌وانى رِامانه‌كانى ده‌ق ده‌كۆڵێته‌وه .8- شێوازگه‌رایى به پێى پێداویسته زانستى و ته‌كنیكییه‌كان ده‌توانێت به‌ئاسته‌كانى ده‌نگ و پێكهاته و ده‌لاله‌ته‌كانى نێو ده‌قدا شۆرِببێته‌وه‌و ، ته‌نیا دیارده‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و به‌ره‌و لایه‌نى رشه‌خنه‌یى نارِِوات. له‌هه‌مان كاتدا رِه‌وانبێژى ده‌توانێت له ورده‌كارییه‌كانى زمان و پێكهاته‌و وێنه رِه‌وانبێژییه‌كان و شێوازه‌كان ورد ببێته‌وه و بۆچوونه رِه‌خنه‌كه‌یشى له‌هه‌موو رِوویه‌كه‌وه ده‌رببرِێت .9- شێوازگه‌رایى به شێوه‌یه‌كى زنجیربه‌ندى یه‌ك له‌دواى یه‌ك له دیارده‌كانى شێواز ده‌كۆڵێته‌وه، به‌لآم كه‌م جار ئه‌م رِێچكه‌یه له رِه‌وانبێژیدا ده‌گرێته‌به‌ر .ئه‌مه‌و چه‌ندین جوداوازى دیكه‌ش هه‌ن كه رِه‌وانبێژى و شێوازگه‌رایى له رِووى بنه‌ماو رِێباز و بۆچوون و كرداره‌كانیانه‌وه ، دوو زانستى جودان و هه‌ریه‌كه لایه‌نگیرو په‌یرِه‌وكه‌رانى خۆى هه‌یه، به‌لآم لێره‌دا پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند ئه‌م جوداوازییه له‌لایه‌ن پسپۆره ئه‌كادیمییه‌كانمانه‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌و كامیان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.