یه‌كێكه له پڕۆژەكانى رێكخراوى یونیسكۆ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عیراقى فیدرال و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم له‌گه‌ل هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى عێراقى فیدرال و هه‌رێم.
بۆ بینینى راپۆرت ده‌رباره‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بگه
ئه‌م پڕۆژە‌یه بۆ باشتر كردنى كوالیتى خوێندنه له ناو قوتابخانه‌كان و زانكۆكانى عیراق وه سێ ته‌وه‌ردا له خۆى ده‌گرێت :
1- هه‌ڵسه‌نگاندنى پێداویستیه‌كان :
كه بریتى بوو له كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و ئه‌نجامدانى ڕاپرسی ده‌رباره‌ى ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه كوالیتى خوێندن له قوتابخانه‌و زانكۆكانى پێ باشتر و چاكتر بكرێت له‌رووى چۆنایه‌تیه‌وه.
بۆ بینینى راپۆرتى ئه‌م ته‌وه‌ره كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه.
پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان :
له‌م برگه‌یه‌دا كێشه‌كانى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و په‌یوه‌ندى نێوان ده‌زگا په‌روه‌رده‌یى و فێركارییه‌كان كۆڵدرایه‌وه. وه خاڵه لاوازه‌كانى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى و په‌یوه‌ندى نێوان ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان خرایه ڕوو له‌رێگاى ئه‌نجامدانى ڕاپرسییه‌كى به‌رفره‌وان.
بۆ بینینى راپۆرتى ئه‌م ته‌وه‌ره كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه.
2- تێچوو و ژمێریارى له فێركردن :
له‌م برگه‌یه‌شدا چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌كى زانستیانه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌نجامدرا بۆ دیاریكردنى تێچوو بۆ بارى ئێستاى فێركردن له‌عێراق له‌رێگاى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى.
بۆ بینینى راپۆرتى ئه‌م ته‌وه‌ره كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه.
له كۆى هه‌ر سێ بڕگه‌دا و به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو رێكخراوى یونسكۆو یونسێف له كۆتایى ساڵى 2011 تونرا ( نه‌خشه رێگا ) بۆ باشتر كردنى كوالیتى خوێندن و فێركردن له عێراق ئاماده‌بكرێت.