حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونى كابینه‌ى شه‌شه‌م یاداشتنامه‌یه‌كى له‌یه‌كگه‌یشتنیان له‌گه‌ل دامه‌زراوه‌ی (RAND)ى ئه‌مریكی ئیمزاكردووه بۆ چاكسازى خزمه‌تى مه‌ده‌نى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هاندانى دامه‌زراندن له كه‌رتى تایبه‌ت، چاكتر كردن و دابین كردن و چۆنایه‌تى په‌روه‌رده و فێركردن و بایه‌خپێدانى ته‌ندروستى سه‌ره‌تایى، هه‌روه‌ها دارشتنى سیستمێكى شه‌فاف بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى سه‌ره‌تایى بۆ بریاردان.
شایانى باسه دواى دووساڵ كاركردن له بوارى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه‌ی (RAND)ى ئه‌مریكی كاره‌كانى خۆى ته‌واو كرد به هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، دواتر دواى ده‌ست نیشان كردنى هه‌موو گرفته‌كان پێشنیاره‌كانى خۆى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو بۆیان، له ژێر رۆشنیایى پێشنیاره‌كانى دامه‌زراوه‌ى ناوبراو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پلانێكى ستراتیژى درێژخایانى داناوه، دواى كۆتایى هاتنى ماوه‌ى گرىَ به‌ستى یه‌كه‌مى دامه‌زراوه‌ى (RAND) جاریكى تر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرىَ به‌ستى دامه‌زراوه‌ى ناوبراوى نوىَ كردووه بۆ به‌رده‌وام بووم له یارمه‌تى دانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له بوارى دلنیایى جۆرى و خوێندنى پیشه‌یى.