به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
خانمانی به‌ڕێز:
کارمه‌ندان وخاتوونه به‌ڕێزه‌کانی که‌رتی په‌روه‌رده سڵاوێکی گه‌رم......
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان ، هاووێنه‌ی ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وتوو شارستانی، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.
8 ی مارس بۆنه‌یه‌که بۆ بیستنی ده‌نگی ئافره‌ت وخستنه‌ڕووی بارودۆخه‌کانی، هه‌روه‌ک پیشاندانی ئه‌و ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌یه که له ڕێگه‌ی به‌هێزکردنی ده‌ستکه‌وته ڕه‌واکانیدا به‌ده‌ستی هێناوه، دیسان ئه‌م بۆنه‌یه ده‌بێته هه‌ڵێک بۆ ڕاوێژکردن له باره‌ی کارایی ئه‌و پلان وستراتیژییه‌تانه‌ی که ده‌بنه هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی باره کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وته‌ندروستییه‌کانی.
له‌م بۆنه‌یه‌دا و به‌ڕێزێکی گه‌وره‌وه، ئه‌و هه‌ڵوه‌سته بوێرانه‌ی ئافره‌ت ده‌هێنینه‌وه‌پێش چاو که پێشتر له سه‌ده‌یه‌ک پێی هه‌ستا، بووه هه‌نگاوێکی بوێرانه له پێناو باشترکردنی بارودۆخ ودیارخستنی پێگه وبه‌شداربوونیان له خستنه ڕێی کاروانی پێشکه‌وتنی مرۆیی و وه‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدان وپاراستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، چونکه ئافره‌ت فاکته‌ری سه‌ره‌کییه بۆ ئاشتی وپه‌ره‌پێدانی کۆمه‌ڵگه مرۆییه‌کان وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر پێشکه‌وتنێکیش له‌م بواره‌دا، په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی به ئاستی پێشکه‌وتنی ئافره‌ته‌وه هه‌یه.
ئاهه‌نكگێڕانی ئه‌مڕۆمان له رۆژی جیهانی ئافره‌تدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه‌ی كه وولاته‌كه‌مان به‌خۆوه‌ی بیشیوه پێشكه‌وتنێك كه‌بووه‌ته هۆی ده‌رهاویشتنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ڕیفۆرمی گه‌وره، له پێناو بنیاتنانی ئاسۆگه‌لێكی نوێ و فراوان بۆ به‌شداریكردنی ئافره‌ت له كار‌و باره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه خۆجێیه‌كاندا له گرنگترین ئه‌و گۆڕانكارییانه.
ئه‌و یاسا و ڕێنماییه ده‌ستورییانه‌ن كه به‌شداربوون له خولقاندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ به‌شداری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان.
ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش له دوماهیدا ده‌رژێنه نێو بواره‌كانی مافی مرۆ به‌گشتیی و مافی ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌بێ له بیركردنی ئه‌وه‌ی كه پلانه به‌رده‌وامه‌كانی رێفۆرمی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ئه‌ركیان لێك نزیككردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانه.
گرنگییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه ئامانجیش لێیان به‌خشینی توانایه به ڕه‌گه‌زی مێینه تاكو له هه‌ردوو نێوه‌ندی گوند‌و شاردا مافی به‌شداریكردنی هه‌بێت له فێربووندا.
هه‌ر وه‌ك ئه‌و گۆرانكاریی و پلانانه جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و مه‌رجانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بنه هۆی جێگیركردنی یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا، پاشان ئه‌و پلانانه كاریان ئه‌وه‌یه ببنه ڕێگر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كدا كه ده‌شێت سه‌ر هه‌ڵبده‌ن، له‌وانه‌ش مه‌یدانخوازیه‌كانی سۆسیۆ ئیكۆنۆمی و سۆسیۆكولتوریی كه ڕێگرن له‌وه‌ی كچان په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌وه بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێندن.
ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییانه ده‌هێنێته دی كه سیستمی په‌روه‌رده‌ییمان پشتی پێ ده‌به‌ستێت كه بریتیه له وه دیهێنانی بنه‌مای یه‌كسانی له نێوان هاوڵاتیاندا و ڕه‌خساندنی هه‌لی چوونیه‌ك له به‌رامبه‌ریاندا ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ووڵات و حكومه‌ته‌كه‌مان بڕیونی، و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه شدا كه‌له بواری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مافه‌مانی ئافره‌تدا به‌ده‌ستی هێناوه و ده‌سه‌به‌ركردنی یه‌كسانی بۆی له‌به‌رامبه‌ر پیاودا، به‌ڵكو به یاساییكردنی ئه‌و مافانه‌و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌وان، كه‌چی هه‌نووكه پێویستمان جیاكاریی و چه‌و ساندنه‌وه و ده‌سه‌به‌ركردنی مافه‌كانی له ئه‌ستۆ بگرێت.
هه‌روه‌سا باشتر كردنی بار‌و دۆخی ئافه‌رت هێشتاش پێویستی به هه‌وڵگه‌ێكی زۆر هه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه به‌ده‌ست بێمافی و په‌راوێز خستنه‌وه ده‌ناڵێنن، به شێوه‌یه‌ك ئافره‌ت له ژێر كۆڵی قورسی نه‌ریته باوه‌كاندا پشتی چه‌ماوه‌ته‌وه،ئه‌و نه‌رێتانه‌ش كه رێگرن لێی تاكو بتوانێت مافه دیستورییه‌كانی به دیست بهێنێت وه‌كو مافی فێربوون چاره‌سه‌ركردن،كاركردن و به‌شداری سیاسیی لێره‌وه ڕۆڵی ئێمه‌یه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار به پله‌و پایه‌ی ئافره‌ت و مافه‌كانیان پێ بگه‌یه‌نین، چونكه پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كییه له ژیاندا.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئامۆژگاری كردووین به‌وه‌ی كه فه‌رموویه‌تی (انما النساء شقائق الرجای)یا (ما اكرمهن الا كریم ، وما اها نهن الا لئیم).
حكومه‌تی هه‌رێم له سۆنگه‌ی ئه‌و بڕوایه‌ی كه گه‌شه پێدان و پێشكه‌وتن به‌ستراون به به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌وه بڕواشی وایه كه هێنانه‌كایه‌ی هێمنی و ئارامیی له ڕووی ئابووریی و سیاسیی و گه‌شه‌پێدانه‌وه هه‌ر به‌و پره‌نسیپه‌وه به‌ستراوه.
هه‌ر بۆیه حكومه‌ت له ڕابردوو ئیستاشدا، پشتگیری هه‌میشه‌یی به‌شداریكردنی ئافه‌ره‌تان بووه له‌كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا.
له‌به‌ر ئه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و پره‌نسیپ و چه‌مكانه‌ی كه باسكران كردوونی به به‌شێكی دانه بڕاو له نێو پڕۆگرام و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا ئه‌و كاره‌شی له ڕیێ ریفۆرمه به‌رده‌وامه‌كان و پلانه دروسته‌كانه‌وه ئه‌نجان داوه كه پشت ئه‌ستووربوون به به‌شداریكردنێكی كارای ئافره‌تان له بڕیاردان و سازكردنیدا.
ئافره‌تانی په‌روه‌رشیاری به‌رێز : بێگومان ووڵاته‌كه‌مان چاوی له ده‌ستی ئێوه‌یه تاكو به‌شداربن له ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌یاندنی تاكێكی ته‌ندروستدا، ده‌ست له ناوده‌ست له پێناو پێشكه‌وتنی كوردستان ووڵاتێكی ئارام‌دا .
هه‌ر خودا‌ش پشت و په‌نایه .
د.عصمت محمد خالد
وه‌زیری په‌روه‌رده