پۆستی بەتاڵ

29/08/2012 , 11:43 AM 400

پۆستی بەڕێوەبەری پەیمانگەی کۆمپیوتەری گەرمیان لە رێگەی سی ڤییەوە دەبێت

 

دلێر ئیبراھیم- ھەولێر
 
    حاجی ئیبراھیم باییز بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەکان و مەشق لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "ئێستا پۆستی بەڕێوەبەری پەیمانگەی کۆمپیوتەری کەلار بەتاڵە، ھەر مامۆستایەک لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، ئارەزووی ھەیەو لەخۆی رادبێنێت بۆ ھەڵسوڕاندنی ئەم پۆستە، سی ڤی و داواکاری بە پەسندکراوی لەلایەن شوێنی کارکردنی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان یاخود پەیمانگەی کۆمپیوتەری کەلار بکات، ئەوانیش بە نووسراوێکی رەسمی بۆ وەزارەتی بەرزدەکەنەوە، بۆ تاوتوێکردن و ھەڵسەنگاندنی گشت داواکارییەکان، بەگوێرەی پێوەرە پەسندکراوەکانی وەزارەت.
 
حاجی ئیبراھیم ئەوەشی روونکردەوە: پرۆسەکە زۆر شەفافانە دەبێت و دواکاتیش بۆ ناردنی داواکاری مامۆستایانی ئارەزوومەند بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پەیمانگەی کۆمپیوتەری کەلار، رۆژی ١٠/٩/٢٠١٢ دەبێت.
 

دوایین بابەت