ڕاوێژكاران

30/08/2013 , 10:18 AM 603

د. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مام عثمان قه‌ره‌نی

د. احمد قەرەنی

[email protected]

ناوى تەواو: احمد محەمەد مام عوسمان قەرەنی

ساڵ ، شوێنی لەدایکبوون: 1955، ئاكرێ، هەرێمی كوردستانى عيراق.

ئەو ئیش و كارانەی لە نێوان ساڵانی 1976 ـ  2019 رِايپەڕاندوون: مامۆستا، بەرێوەبەری قوتابخانە، سەرپەرشتيارى پەروەردەيى، بەرێوەبەرى نووسينگەیى وەزير، شارەزا، بەرێوەبەرى گشتى فێركردنى بنەرِەتى و باخچەكانى ساوايان، رِاوێژکارى پەروەردەيى.

بڕوانامە: دكتورا

پلەى زانستى: پرۆفيسۆرى ياريدەدەر

سەنديكاو بوارى رِاگەياندن:

ـ  ئەندامى يەكێتی نووسەراني كوردە.

ـ  ئەندامى بزووتنەوەى رِۆشنبيری بووە لە ئاكرێ لە نێوان ساڵانى 1995 ـ  1996دا سەرپەرشتی كردووە.

ـ  ئەندامى سەنديكاى ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە.

ـ  ئەندامى يەكێتى جيهانی رِۆژنامەنووسانە IFJ.

ـ  لە نێوان ساڵانى 1989 ـ  1994دا لە ڕاگەیاندنی  ناوەندى پارتی ديموكراتی كوردستان كارى كردووە.

چالاكی گشتى:

1ـ  لە بوارى رِۆژنامەگەريدا:

ـ  رِاوێژکارى پەروەردەيى بووە لە گۆڤارى (پەلكەزێڕينە)ى منداڵان.

ـ  ئەندامى دەستەى نووسەرانی (ئاسۆى فۆلكلۆر)ى مانگانە بوو كە وەزارەتى ڕۆشنبيرى دەريدەكرد.

ـ  سەرنووسەرى گۆڤارى (ئاسۆى پەروەردەيى) بوو كە لە نێوان ساڵانى 2000 ـ  2007 بە كوردى دەردەچوو.

ـ  سەرنووسەرى رِۆژنامەى (فێرخوازان) بوو كە لە نێوان ساڵانى 2002 ـ  2006 دەردەچوو و بايەخی بەكاروبارى نەهێشتنى نەخوێندەوارى لە هەرێمى كوردستان دەدا.

ـ  سەرنوسەرى گۆڤارى (ئاسۆى منداڵان) بوو كە بە زمانى كوردى و سريانی دەردەچوو.

ـ سەرنوسەرى گۆڤارى (آفاق تربوية) بوو كە بە زمانی عەرەبى دەردەچوو.

ـ  سەرنووسەرى گۆڤارى (پەروەردەو فێركردن) بوو كە بە كوردی و عەرەبی دەردەچوو.

2ـ  لە بوارى كتێب نووسين و بەڕێوەبردنى پەروەردەييدا:

ـ  (12) كتيَبى بە هەردوو زمانى كوردى و عەرەبي چاپ كردووە.

ـ  پتر لە (40) توێژينەوەو وتارى لە گۆڤارو رِۆژنامەكاندا لە ناوەوەو دەرەوەى هەرێم بڵاوكردووەتەوە.

ـ  سەرپەرشتی پرۆسەى پەروەردەيى لە ناوچە لێقەوماوەكان كردووەو لە ناميلكەيەكدا بە ناوونيشانی (ئەزموونى قوتابخانەكانى شۆرِش لە ناوچەى بادينان 1987 ـ  1988) ديكۆمينت كراوە.

ـ  بەشدارى لە ژمارەيەكى زۆر خولى پەروەردەييدا كردووەو لە چەندين كۆبوونەوەو دانيشتندا لە ناوەوەو دەرەوەى هەرێم نوێنەرايەتى وەزارەتى پەروەردەى كردووەو چەندين بابەتى پەرودەردەيى پێشكەش كردووە كە رِەوشى فێركردن لە كوردستان دەخمە رِوو.


 

دوایین بابەت